تۆش ١ی تەمموز ڕۆژی لە دایك بونتە؟

ليست هناك تعليقات


1ی تەمووز واتا ئەمڕۆ رۆژی لە دایكبوونی سەدان ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستانە، لەو رۆژەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆربەیان پیرۆزبایی لە یەكتر دەكەن. زۆر لە ھاووڵاتییان دەڵێن، ئەو رۆژە لە ناسنامەكەیاندا نووسراوە، بەڵام رۆژی لە دایكبوونیان نییە.

ھاووڵاتییەك باسی ئەوە دەكات، چۆن زانیویەتی ئەو رۆژ و مانگەی لە دایكبوونی كە لە ناسنامەكەی تۆمار كراوە راست نییە، فەرھاد رەسوڵ لە دایكبووی 1970 رێكەوتی لەدایكبوونەكەی رۆژی 1ی مانگی 7 نووسراوە، ئەو بە پێكەنینەوە دەڵێ "تەمەنم 15 ساڵ بوو كە زانیومە ئەم رێكەوتە راست نییە. جیا لە خۆم دایك و باوك و دوو برا و خوشكێكم لە دایكبوونیان ئەم رۆژەیە ".

لە رۆژی 1ی مانگی 7ی ھەمو ساڵێك بە سەدان كەس لە ھەرێمی كوردستان یادی لە دایكبوونیانە، وەك باسی دەكەن لەنێوان ساڵەكانی 1950 تا كۆتاییەكانی دەیەی 70 بە ھۆی تۆمار نەكردنی ناویان لە نەخۆشخانە و لە دایكبوونی منداڵان لەناو ماڵ و لە سەر دەستی مامان زۆربەی ئەوە كەسانەی لەو ساڵانەدا لە دایكبوونە رێكەوتی ئەو رۆژەیان لە سەرە. ھەندێكیان یادەكە دەكەنەوە وھەندێك ھاووڵاتی دیكەش لەم رۆژە ھەستێكیان نییە، چونكە دەزانن بەرواری لە دایكبوونیان بە ھەڵە تۆماركراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif