سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/١٢ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مامۆستا سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی ھەمەھانگی نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، لە رێگای دیالۆگ و لێکگەیشتن بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی خەڵک و پرۆسەی سیاسی و ھێنانەکایەوەی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزاری بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا، لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی پرسی یەکلاییکردنەوەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کوردستان و مووچەخۆران و بژێوی خەڵک.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق