دژایەتی ( Fabivir) چارەسەرە خێراكەی كۆرۆنا، لە پێناو گیرفاندایە نەك خەڵك

ليست هناك تعليقات

شەماڵ فتاح
-
ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین دۆستی بێگانە و دوژمنی خۆمانین، ئەمە لە هەموو شتێكدا ڕاستە، تەنانەت ڕقمان لە هموو بەرهەمێكی ناوخۆییە، لە ڕابردوودا چارەسەرێكی كۆرۆنا خرایە ڕوو كە خۆشبەختانە لەگەڵ بەكارهێنانی ئەم چارەسەرەدا دۆخی تەندروستی ڕووی لە باشی كرد و دواجار زۆر زوو سەركەوت بەسەر كۆرۆنادا، من بە مافی خۆمی دەزانم كە پشتیوانی لە چارەسەرێك بكەم كە دڵنیام دەبێتە هۆی ڕزگاركردن و باشكردنی تەندروستی توشبوانی كۆرۆنا، نەك تەنها لێرە بەڵكو هەرزوو لە زۆربەی وڵاتان بەكار هێنراو ئەنجامەكەی سەركەوتوو بوو، لە چەندین وڵاتەوە بە نایاسایی هێنرایە هەرێمی كوردستان و ساغ كرایەوە بە نرخێكی جیاوازی زۆر بەرز تا ئاستی شەش سەد دۆلار بۆ پارچەیەك، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كۆمپانیای (awamedica) بەسەركەوتوویی دەرمانەكەی بەرهەم هێناو لە شارەكانی باشوری عێراق بەكار هێنرا و ئەنجامی باشی هەبوو كە بەدەرگای ڕزگار بوون لە كۆرۆنا دانرا، بۆیە لە ڕووی میدیاییەوە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، لەلایەكی تریشەوە بوە جێگای دڵخۆشی هاوڵاتیان و دڵەڕاوكێ و ترس لە كۆرۆنای كەم كردەوە، ئەو دەرمانە بەناوی(Fabivir - Favipiravir)

لە نێو ئەم هەواڵە دڵخۆشكەرانەدا لە پڕ دەنگێك لێرەو لەوێ هاتە هاوار كردن دژی ئەم دەرمانە، بەبێ ئەوەی هیچ توێژینەوەیەكی لەسەر بكەن، هاتن ئەم سەركەوتنەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییان خستە نێو منافەسەی ناشەریفانەی بازرگانیان، لەپاڵ ناوی دڵسۆزبوون بۆ خەڵكەوە شەری كۆمپانیاكانی خۆیان دەكەن، ئەوانەی هەزاران پاكەتیان بەنایاسایی هێناو بە نایاسایی ساغیانكردەوە بەسەر خەڵكیدا بەنرخێكی گران، بەبێ ئەوەی چاویان لە ئازاری خەڵكی گیرفان خاڵی بێت، دۆخی خراپی تەندروستیان قۆستەوە بۆ دەستكەوتنی داهاتی خەیاڵی، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە ئەم ئاراستەیە دەیەوێت بەرهەمی ناوخۆیی و سەركەوتنی لە بواری دەرمانی چارەسەری كۆرۆنادا بكەنە قوربانی شەری بەرژەوەندی خوازانە و منافەسەی حیزبی، ئەمەش ڕاستەوخۆ لێدانە لە ژێرخانی ئابووری هەرێم و كۆمپانیا بیانیەكانی ئەو بوارە سودمەند دەبن، ئەوان نایەن ڕاستیەكە بە خەڵك بڵێن و پێیان بڵێن شەڕی ئێمە لەبەر لەدەستدانی قازانجی خەیاڵیەو ئەم شەریكەیە( ئاوامیدیكا)بە نرخێكی گونجاو و زۆر كەمتر لەوەی پێشتر دەیخاتە ڕوو، ئەمەش بازاری دەرمانی نایاسایی و گران لاواز دەكات، دێن و دەیان قسەو قسەڵۆك دەكەن و شەڕی خۆیان دەخەنە پاڵ خەڵكی هەژار




بۆیە پشتیوانی هەر هەنگاوێكی سەركەوتووی ناوخۆیی ئەركی هەموانە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif