بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و رۆژی یەکشەممە 30-8-2020 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 15٪ی قەرزی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە خۆشدەبێت کە لە ماوەی دوو مانگدا هەموو قەرزە کەڵەکەبووەکانی دەگەڕێنێتەوە".
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 50ی ئەنجوومەنی وەزیران لە 05-05-2020 و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، رەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوونی رێژەی 15٪ی قەرزی پێشینە (غەرامە)ی قەرزی نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆی هاووڵاتییانە، بەمەرجێک هەموو قەرزە کەڵەکەبووەکانی بە یەک گوژمە تاوەکو رێککەوتی 01-11-2020 بگەڕێندرێتەوە".
لە ساڵانی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان سندووقی قەرزی نیشتەجێبوونی دامەزراند و هەزاران کەس لێی سوودمەند بوون، بەشێک لەوانە بڕی 30 ملیۆن دینار قەرزیان لە حکومەت وەرگرتووە و بڕی قیستی مانگانەیان 250 هەزار دینار بوو، ئەوانەش کە بڕی 18 ملیۆن دینار قەرزیان لە سندووقەکە وەرگرتبوو، بڕی قیستی مانگانەیان 150 هەزار دینار بووە و ماوەی 10 ساڵ دیاریکرابوو بۆ دانەوەی قەرزەکانیان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق