وادەی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی رەتکردنەوەی موچه‌ی خانەنشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان کۆتایی هات، لەنێو سەدان پەرلەمانتاردا تەنها 8 پەرلەمانتار فۆڕمه‌كه‌یان پڕكرده‌وه‌و موچه‌ی خانەنشینیان رەتکردەوە، په‌رله‌مانتارانی ئێستا ساڵانه 9 ملیار‌و 324 دینار وه‌رده‌گرن‌و ساڵانه‌ش 45 ملیار دینار لەبودجەی هەرێم بۆ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ده‌ڕوات.
جگه له‌١١١ په‌رله‌مانتاری خولی پێنجەم، كه دوای ساڵێکی تر یان زیاتر موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه، ته‌نیا له‌خولی یه‌كه‌م‌و دوه‌م‌و سێهەم‌و چوارەم، نزیکەی ٥٠٠ په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینكراو هه‌ن، كه موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ریه‌كێكیان شه‌ش ملیۆن‌و 500 هه‌زار دیناره، به‌م پێیه‌ش موچه‌ی ساڵێكیان ده‌گاته نزیكه‌ی ٤٥ ملیار دینار.
هەرچەندە مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له‌هه‌مو وڵاتێك هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر وڵاته‌ی به‌میکانیزم‌و جۆرێكه، بەدەگمەن وڵاتێک دەدۆزیتەوە کە كه‌سێك به‌ته‌نیا ٤ساڵی په‌رله‌مانتاریی، خانه‌نشینبكرێت.
مەسەلەی زۆریی بڕی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران‌و وەزیرو دادوەران‌و پلە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان هێندە هەستیارو جێی ناڕەزاییە کە متمانەی خەڵکی بەپەرلەمانتارو پرۆسەی سیاسی یەکسان کردوە بە سفر.
تەنانەت ئەوانەی پێشتریش خۆیان کردبو بەقارەمان‌و رەخنەگری سەرسەختی دەسەڵات، لەم تاقیکردنەوەیەدا دەرنەچون‌و بەپێچەوانەی ئەوەی ئەیانوت، هەریەکەو بەبەهانەو بیانوییەک دەستبەرداری ئەو موچە زۆرە نەبون.
ئەوەی جێی سەرنج بو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن لەساڵانی رابردودا كه ده‌ستیان له‌كاركێشابۆوه داوایانكردبو به‌یاسایه‌ك خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نه‌مێنێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات گله‌یی ئه‌وه‌یان لێكرا، كه بۆچی تا دو ساڵه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد، دەستیان لەکار کێشانەوە‌یان پێشكه‌ش نه‌كرد؟ چونكه له‌دوای دو ساڵ هه‌ر دەست لەکارکێشانەوەیەکی په‌رله‌مانتار، به‌موچه‌ی ٨٠% خانه‌نشین ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیاری حزبه‌كان، له‌ئاستی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.
موچه‌ی په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان 8 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دیناره، له‌و بڕه پاره‌یه، 400 هه‌زاری بۆ خانه‌نشینی ده‌ڕوات، 400 هه‌زار دیناری تریشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه ده‌بڕرێت كه په‌رله‌مانتار تێیدا ده‌ژی، به‌ده‌ر له‌وانه له10% موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مانتار وه‌ك هاوكاری بۆ سندوقی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ده‌ڕوات، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی مانگانه وه‌ك موچه بۆ په‌رله‌مانتارێك ده‌مێنێته‌وه زیاتر له 7ملیۆن دیناره، واته موچه‌ی 111 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێكه‌وه له‌ساڵێكدا ده‌كاته 9 ملیار‌و 324 ملیۆن دینار.
له‌كاتێكیشدا كه موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان زیاد له 7ملیۆن دیناره، یه‌كه‌م موچه‌ی ده‌رچویه‌كی زانكۆ کە لەساڵانی رابردودا دامەزرابێت نزیكه‌ی 430 هه‌زار دینار بوەه، به‌پێی ستانداری جیهانی له‌هه‌ر وڵاتێكی دنیادا موچه‌ی پله‌به‌رزه‌كان هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی پله‌ناوه‌نده‌كان زیاتربێت، به"نادادپەروەریی" داده‌نرێتچۆنی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق