ئیبراهیم حاجی زەڵمی..
گوتەکانی بارام بەگ، گوتەی مەشهوورن بەتەڵاقەكانی بارام بەك بەناوبانگن، گوتەی دیارو بڵاوی ناوچەی هەڵەبجەو هەورامانن، داچۆراوی بیركردنەوەی وردی پشت ئەزمونی كۆمەڵایەتی و رۆحێكی ناسكی بارام بەگن وەک کەسایەتیەکی هەورامان. یەكێ لەو گوتانەی كە ئێمە دەمانەوێ لێرەدا بیخەینە بەرچاوو قسەکردنە لەسەر نەگبەت..
بێگومان هەرکردەیەکی مرۆیی کە لە شوێنکاتێکدا روودەدات دەبێت ، مانایەک و ئامانجێک وفۆرمو ناوێک بۆخۆی داببرێت، بۆ ئەوەی دواجار ببێتە هەڵگری شوناسێک ..ئیتر لەرەفەی لۆژیک دابنرێت و لە دووتوێی مێژووی روداوو کارەکانی مرۆڤدا جێگەی خۆی بکاتەوە، پاشانیش کۆمەڵگەو مرۆڤایەتیش دانی پیا بنێت.
بەمانا مرۆڤ نە هەرلەخۆیەوە دیتەگۆو نەهاتنەگۆی فوکردن بەهەوادایە،! وەنەکردەکانیشی بەلاش و بێئاوەزین!. بەڵام هەندێ کردە هەن مرۆڤ ئەگەرچی بەروخساری بە پلان و بەئامانجەوە لێیان دەچێتە پێشەوە، بەڵام چونکە وورد ئەگەر گوتە بێت نەیبیژاوە کە کورد دەڵێ (قسەت بجوە..ئەمجا بدوە) وەنە بۆکردەکەشی و گەیشتن بە ئامانجەکەشی فەزاو بارودۆخەکەی یان نەسازاندوە یان نەسازاوە، یان حەزو ئارەزووى بچووک بوەتە سەرقافڵەو جەوهەرومەزنی و چیەتیەکەی!! لەپێناو بۆچیەکی بچکۆلەی سنورداری مەزاجی بەکاربراوە..لێرەوە فاکتەرەکانی بەربوونەوە یان لەمپەرەکانی گەیشتن بەئامانج ئامادەو سازاون و ئەگەری رودانیان راستەقینەبوون،.ئیتر بەم دۆخە گوتراوە نەگبەتی.
لەلایەکی تریشەوە راستە بوترێت مرۆڤ زۆرجار توانانەشکانی بەسەر دانانی پلان ونە خویندنەوەی بارودۆخ و پیشبینینەکردنی روداوو ئەگەرەکان و روخساریانە مامەڵە لەگەل واقیع وپەلەپەلو ملنان و بازبردن بۆ نێوتەمومژی بەخت و چارەنوسی نادیار، دواجار کردەکان لەبری بەرهەمگرتن و روەو ئامانج رۆیشتن ، خاوەنەکەیان بەکەوتن و بەربونەوە سپاردووە. بە مرۆڤی خاوەن هەوڵی بەردەوامی لەم شێوەو دەرەنجامی خراپ کەوتووە... گوتراوە پیاوی نەگبەت..
نەگبەتی راستەقینەش ئەوەبوە زیاتر کە ( مرۆڤێکی بی هێزو کەم هوشیارەو لەبری رەخنە لەخۆگرتن و چاوخشاندنەوە بەهەنگاو کردەکانیدا پرسی بێ بەختى و بی کەسی و کڵۆڵی خستوەتە نێو هزرو هەڵوویست و کاریەوە..
ئیتر بارام بەگ بۆ ئەم دۆخە دەڵیت:..
(( تەڵاقم كەوتبێت پیاو نەگبەت بو محەلەبی بخوات دانی ئەشكێت..!!)
بەسەرنجدان لەم فەرمایشتەی بارامبەگ و کردەکانی حکومەت کەوەک مرۆڤێکی نەگبەت دێتە پێشچاو ، کە کردەکانی زیاتر زەحمەت و نەهاتی بۆ کوردەواری خولقاندووە، لەئەنجامی ئەو کەمبرستی لەپلان و نادووربینی لەهەڵوێست و کورت ئامانجی لە بریاری ئابوری و سیاسیدا،جیگرتنەوەی حەزو ئارەزووی بچوکی کەسی و بنەماڵەیی و حیزبی لە بری ئامانج وچاکەی گشتی!! . .جیی خۆیەتی بوترێت ئەم حکومەتە نەگبەتە..چونکە لەجیاتی قازانج لەکارەکانی زیان زیاتر دەخاتەوە..بۆیە فەرمایشتەکەی بارامبەگ بەسانایی بەسەریدا دەچەسپێت.. کەئەگەر محلەبی بخوات دانی دەشکێ!!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق