ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ست له‌نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا ببه‌ستێت

ليست هناك تعليقات


ڕێکه‌وتنی کۆمپانیای ( Delta Crescent Energy LLC oil company) له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژاڤا، ده‌ستپێکێکی گرنگبوو، بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی زیاتری ئه‌مریکا له‌ په‌که‌که‌، ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌ستکه‌وتێکی گرنگیشه‌ بۆ ئیداره‌ی ڕۆژاڤا به‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م کیانه‌ی ڕۆژاڤا ده‌کات.

ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش به‌بێ ئۆکه‌ی قه‌ندیل و وایت هاوس نه‌ده‌کرا، هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکا بوو بۆ په‌که‌که‌ به‌وه‌ی تا چه‌ند ئاماده‌ی نزیکبوونه‌وه‌ن بۆ دانیشتن و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و تورکیا(ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رێکی که‌مێک دووره‌)، ئه‌گه‌ری به‌هێز بۆ ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌که‌که‌ له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا، چالاکی گه‌ریلایی زۆر به‌هێزی له‌ دژی تورکیا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ستێکی کاتی نهێنی له‌نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا ببه‌ستێت، بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌م گرژیه‌یی دوایی په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی که‌ ئه‌مریکا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی نزیک ده‌بێته‌وه‌.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif