ئازاد تۆفیق: دەستێکی تێکدەر هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگا حکومی و حیزبییەکان

ليست هناك تعليقات

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە هەڵەبجە هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی شارەوانی، قایمقامیەت‌، دادگا‌، مەڵبەندی یەكێتی ‌و لقی 12ی پارتی، پارێزگای هەڵەبجەش لە کۆبوونەوەیەکدا هێرشکردنە سەر بارەگا حیزبی و حکومییەکانی بە "دەستی تێکدەر و دوور لە ئامانجی خۆپێشاندانەکان ناوبرد". 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە و سەرکۆنەی هێرشی خۆپیشاندەرانی شەوی رابردوویان بۆسەر چەند بارەگایەکی حکومی و حیزبی کرد. 

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاندووە، "ئەو شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لەهەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینەبەر. دەستبردن بۆ مەلەفاتی حکومەت و دامودەزگەکان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندان و داواکاریی خەڵکیش نییە".

پارێزگاری هەڵەبجە داوایشی کرد خۆپیشاندانەکان بەشێوازی مەدەنیانە بکرێن و دووربخرێنەوە لە "ئامانجی تایبەت و تێکدەرانە"، هاوکات بە مافی رەوای هاووڵاتیانی زانی کە پێویستە حکومەت شایستە داراییەکانیان بۆ دابینبکات.

پێشتر عەمید كازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەی هەڵەبجە، بەردبارانی ‏باڵەخانەی قایمقامیەت‌، دادگا‌، مەڵبەندی یەكێتی ‌و لقی 12ـی پارتیان كراوە. بەڵام بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە گوتی "دوێنێ ئێمە تاکە لایەنی سیاسی بووین لە شاری هەڵەبجە، کە هێرشمان کرایەسەر". 

دوێنێ شەممە 2020/08/22 خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی ‏كوردستان کرا. لە پارێزگای هەڵەبجەش خۆپیشاندان تاوەكو ‏كاژێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەردەوام بووە.‏



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif