د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
پرۆفیسۆر له زانسته سیاسییه‌كان
-
له‌باره‌ى حوكمڕانی و ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌وه:
سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی مرۆیی، هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات به فۆڕمه جیاوازه‌كانییه‌وه به‌ڵگه‌ى ئاماده‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی رێكخراوه، بونیادنانی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسا سه‌روه‌رو هه‌ڵقوڵاوی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك رێگه‌ى گه‌شتنه به سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان.
كرۆكی سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی بریتییه له هێز، سه‌رچاوه‌ی هێزیش ده‌كرێت مادی و به‌رجه‌سته‌بێت وه‌ك: سه‌ربازی، ئابوری، كه‌لتوری یان ته‌كنه‌لۆژی، یاخود ده‌كرێت پرۆسه‌ى گۆڕینی هێزی مه‌عنه‌وی بێت بۆ هێزی مادی وه‌ك به‌كارهێنان و گۆڕینی ئینتیمای ئایین و نه‌ته‌وه‌و خێڵ و ناوچه‌گه‌رێتی یان ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك بۆ هێزی مادی و به‌گه‌ڕخستنی له سیاسه‌تكردندا.
له روانگه‌ى ئه‌م تێگه‌شتنه‌وه سیاسه‌تناسی واته زانستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزو ده‌سه‌ڵاتدا، سیاسهتكردنیش وه‌ك پرۆسه له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كاندا خۆی نمایش ده‌كات، واته له دروستكردنی كاریگه‌ری و باڵاده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ویست و ره‌زامه‌ندی خۆیانه‌وه ده‌بێت یاخود به ناچاركردن و ملكه‌چكردنیان ده‌كرێت، واته حوكمڕانی و سیاسه‌تكردن پرۆسه‌یه‌كی دوو سه‌ره‌یه: به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانی ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی لێده‌كرێت، هاوشانی ئه‌وه‌ش مه‌ترسی خراپ به‌كارهێنان و گه‌نده‌ڵی و نائارامی و جه‌نگ و وێرانكاریی لێده‌كرێت.
لێره‌وه چه‌ند پرسیارێك رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه: بۆچی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و زۆرداری و سته‌مكاری هه‌نگاو ده‌نێن؟ چۆن چاكسازیی له حوكمڕانیدا ده‌كرێت؟ بۆچی و به چ ئامانجێك چاكسازیی بكه‌ین؟
یه‌كه‌م: چاكسازیی له چیدا؟
خێراترین وه‌ڵام بریتییه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ى دامه‌زراوه‌یی، واته چاكسازیی له بونیادهكاندا نه‌ك له رووكه‌شدا، واته گۆڕین و دروستكردنی دامه‌زراوه‌ى نوێ، هاوكات گۆڕین و هه‌مواركردنی یاساكان و په‌یڕه‌وو رێنماییه‌كان، كه ده‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی گۆڕینی په‌یكه‌رو پێكهاته‌و ئه‌ركی داموده‌زگاكان.
له چییه‌تی چاكسازیدا، دیاریكردنی فاكته‌ره‌كانی چاكسازیی سیاسی گرنگه له پێش چاوبن، وه‌ك:(سه‌قامگیریی حكومه‌ت، ئازادییه گشتییه‌كان، به‌شداری سیاسی خه‌ڵك، فره‌یی سیاسی، جێگیریی كاری په‌رله‌مانی وه‌ك نوێنه‌رى خه‌ڵك، شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه، توانای حكومه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكاری خه‌ڵك، به‌رجه‌سته‌كردنی دادگه‌ریی، دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی).
یه‌كێك له‌و نموونانه‌ى له ئه‌زموونه جیهانییه‌كاندا باسده‌كرێن بریتییه له حكومه‌تێكی بچووكترو خێراتر‌و به‌كارهێنانی كه‌سانی شایسته‌و راهێنراو، كه‌سانی پیشهگهرو پسپۆر (ته‌كنۆكرات) كه چاویان له‌سه‌ر زۆرترین به‌رهه‌م و كاربێت، نه‌ك كه‌سانی سیاسی كه هه‌میشه به دوای بردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا ده‌گه‌ڕێن!
كێشه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه، حوكمڕانی به پله‌ى یه‌كه‌م وه‌ك ده‌ستكه‌وتی پله پایه بۆ حیزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت ته‌ماشا ده‌كرێت نه‌ك ئامرازێك بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك، بۆیه ده‌بینین له كاتێكدا خه‌ڵكی دوچاری بێ مووچه‌یی و بڕینی قوتی ژیانی كراوه‌ته‌وه، حیزبه‌كانی حكومه‌ت هه‌واڵی وه‌رگرتنی پۆستی بریكاری وه‌زیر یان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له حكومه‌تدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێزی پشكی خۆیان له حكومه‌تدا نمایشی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: چۆن چاكسازیی بكرێت؟
به ره‌چاوكردنی ئه‌زموونی وڵاتان سێ رێگه هه‌یه بۆ چاكسازی: یه‌كه‌میان ئیراده‌یه‌ك له خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه، دووه‌میان به‌ناچاریی به‌هۆی فشاری ده‌ره‌كی یان ناوخۆییه‌وه، سێیه‌مییان چاكسازی وه‌ك خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن و سازانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و داواكاری خه‌ڵك. بێگومان باشترین رێگه بۆ چاكسازیی بریتییه له به‌یه‌كگه‌یشتنی ئیراده‌ی نوخبه‌ى سیاسی و مه‌ده‌نی و داواكاریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك.
گونجاوترین میكانیزم بریتییه له چاكسازیی به‌هۆی ئامرازه‌كانی حوكمڕانی پشتیوان به داواكاریی و ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری، خاڵی ده‌ستپێكی هه‌ره گرنگیش پرۆسه‌و سیاسه‌ته گشتییه‌كانی حكومه‌ته، چونكه چاكسازیی ته‌نها دروشمی گه‌وره نییه، به‌ڵكو میكانیزم و نه‌خشه‌ی ووردی پێویسته. كه‌واته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاری چۆن چاكسازی ده‌كرێت؟ ده‌بێت بیر‌و هۆش و سهنجهكان بخرێنه سه‌ر پرۆسه‌ى داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له بواره‌كانی: نیشته‌جێبوون، خوێندن و فێركردن، ته‌ندروستی،زیادكردنی هه‌لی كار، دابینكردنی خزمه‌تگوزاییه گشتییه‌كان، دیاریكردنی ئاستی كه‌مترین و زۆرترین موچه..هتد.
كێشه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى هه‌مووان بانگه‌شه‌ی چاكسازیی ده‌كه‌ن، حكومه‌ت خۆی به خاوه‌نی پرۆژه‌ى چاكسازیی ده‌زانێت، كه‌چی ئه‌وه‌ى به كرداری ده‌بینرێت هه‌نگاوی یه‌كه‌میان له‌سه‌ر حیسابی بژێوى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ی هه‌رێم جێكردۆتهوهو ئه‌وانه‌ى سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتن هێشتا له لوتكه‌ی هه‌ره‌می سوودمهندبووانن له داهاتی هه‌رێم.
سێیه‌م: بۆچی چاكسازیی بكرێت؟
پشتبه‌ست به‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه كرده‌ى سیاسی كردهیهكیئامانجداره، پێویسته به‌ڕوونی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان لابێت كه له پێناو چ ئامانجێكدا چاكسازیی ده‌كه‌ین؟ بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به روونی ئایدیا‌و دیدگای دروستكه‌ری بڕیاره‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى چاكسازی كرده‌یه‌كی سیاسییه به رێگه‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجامده‌درێت به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا زۆرجار ئامانجێكی ئابوریشى هه‌یه كه په‌یوه‌ندیداره به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه. لێره‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه ده‌ستپێده‌كات، له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ى حوكمڕاناندا چاكسازیی چ جیهانێك دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك چاكسازیی به‌كوێ ده‌گات؟
له ئه‌زموونه جیهانییه‌كاندا، بۆ چاكسازیی سیاسی (لانی كه‌م) دوو دیدگا‌و جیهانبینی جیاواز باس ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ئه‌نجامدانی چاكسازییه له روانگه‌ی (لیبراڵیزمی نوێ)وه به مه‌به‌ستی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی ئابوری و گه‌یشتن به بازاڕی ئازاد و به‌ستنه‌وه‌ى سیستمی سیاسی و ئابورى وڵات به سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانیه‌وه. روانگه‌ی دووه‌میان بریتیه له چاكسازیی به مه‌به‌ستی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، واته پشتگیریی چینه هه‌ژارو مامناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا له پێناو گه‌شتن به ئاستێكی گونجاوی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك.
كێشه‌ى بانگه‌شه‌ى چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا تێكه‌ڵكردنی دیدگا‌و جیهانبینییهكانه، له‌لایه‌ك سیاسه‌ته‌كانی لیبرالیزمی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له گوتاریی سیاسی‌دا به‌ڵێنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره سۆسیالیستی به خه‌ڵك ده‌درێت. له ئه‌نجامدا بێزاری و ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له ئه‌نجامی بڕیار‌و سیاسهتهكانهوه بژارده‌یه‌كی سیاسی و ئابوری له ناو حیزبه حوكمڕانه‌كان و پهراوێزهكانیاندا ده‌بنه سهرمایهدارو ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڵتۆقیو، زۆرینه‌ى خه‌ڵكیش ههژارترو بێبهشتر ده‌بن.
به‌كورتی:
كاتێك ده‌توانین باس له پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاكسازیی سیاسیبكهین، سێ ره‌گه‌ز بوونیان هه‌بێت:
1. به روونی و ئاشكرا چییه‌تی چاكسازیی دیاریبكرێت، واته چاكسازیی له چیدا؟ نه‌ك به گشتی و ته‌مومژاوی باسی چاكسازیی بكرێت یان بڵێین له هه‌موو شتێك‌دا !
2. میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی پرۆسه‌ى چاكسازیی ده‌بێت دیار‌و به‌رده‌وامبن، واته به هه‌وڵی كاتی و به‌مه‌به‌ست و ئامانجی كورتخایه‌ن ناوترێت پرۆژه‌ى چاكسازیی، بۆیه ده‌بێت میكانیزمه‌كان دۆخه‌كه بگۆڕن بۆ دۆخێكی باشتر.
3. ئاراسته‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیی و ئامانجی چاكسازیی پێویسته رووی له ئه‌رێنێ بێت، واته به ئاڕاسته‌ى چاكه‌و خێری گشتی بێت، نابێت به بیانووی چاكسازیی ژیان و بژێوی خه‌ڵك سه‌ختترو خراپتر بكرێت و ژیانی كهمینهیهكیش هه‌ڵكشێت به‌ره‌و ئاسمان.
لە زنجیرە نوسینەكانی نوسەر بۆ ناوەندی هەژان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق