دەستەی گومرگەكانی عێراق كۆی داھاتەكانی بۆ مانگی تەموز بڵاوكردەوە، كە زیاتر لە 76 ملیار دینار بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی گومرگەكانی عێراق، سەرەڕای سفڕكردنی پێناسی گومرگی لەسەر زۆربەی كاڵاكان و كەمبوونەوەی ھاوردەكردن بەھۆی داخستنی زۆربەی دەروازە سنوورییەكان لە ئەنجامی كۆرۆنا، بەڵام مانگی رابردوو كۆی داھاتی گومرگەكان زیاتر لە 76 ملیار دینار بووە.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسانكاری بۆ ھاتنە ژوورەوەی ھەزاران بارھەڵگری دەرمان و پێدوایستییە تەندروستییەكان و خۆراك كراوە، بۆ ئەوەی دووچاری كورتھێنان نەبنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق