مامۆستا كمال ئەمین گوڵپی
-
دەبێت بزانین نونەکان جیاوازیان زۆرە و جۆریشیان زۆرە، بۆیە نونی ویقایە لە زمانی عەرەبیدا ئەو نونە ژێرەدارەیە کە لەنێوان (ی) موتەکەلیم و فیعلدا دادەنرێت، ناونراوە بە نونی ویقایە ، چونکە فیعل دەپارێزێت لەوەی کە ژێرە وەربگرێت لەکاتێکدا (ی)یی موتەکەلیمی پێوەدەلکێت، نونەکە قەبوڵی ژێرەکەدەکات لەکاتی شیکاردا دەگوترێت: نونی ویقایە مەبنی و نەگۆرە هەمیشە ژێرەدارە و لە مەحلی ئیعرابدا هیچ پێگەیەکی نییە، چەند نموونەیەک وەک دەگوترێت(شکرنِي المعلم، سالني ابی، خذني معك، اعطني الكتاب، لم يزرني صديقي) ئەم نونە هەر وەک چۆن دروستە بلکێت بە فیعلەوە ئاواش دروستە بلکێت بە کارەکتەری ناسیخەوە وەک(ٳنني، كاني، لكني...).
لەکاتێکدا بۆ پاراستنی فیعل لە ژێرە لە شێوازی دەربڕیندا نونێک دانرابێت و رستەی پێ جەمجۆر بکرێت ئەی چۆن نابێت لەنێوان دەسەڵاتداران و میللەت و سەروەتوسامانی گەلێک هێزێکی ڕاستەقینەنەبێت هەم گەل وهەمیش سەروەتوسامانی بپارێزێت، بۆیە کاتێک دەسەڵاتداران باکیان لە دزین و خیانەت و براکوژی و موچەبڕین ونادادی نەبێت، ئیتر چۆن پێویستمان بە دەربرینی داوای حەقیقی ومافی رەوای خۆمان نەبێت؟ ئەمەی کە داوای رەوای گەلێکە ڕێک وەک نونی ویقایەوایە لەنێوان گەل و دەسەڵاتداراندا، ئەم دواویەش دەبێت بەجۆرێ بکرێ کە زیانی بۆ کۆی پرۆسەکەنەبێت کە پاراستنی موڵک وماڵی گشتییە، کاتێک داواکە لەلایەن کەسانێکەوە دەکرێ لەباتی نونی ویقایە نونێک دانێن کە تەنها لە رواڵەتدا نونبێ بەدڵنیاییەوە نەک ئەوەی ئەو نونە مەحەلی نییە لەئیعرابدا بگرە خۆی دەبێتە ئیعرابی تەواو، ئاخر ئیتر ئەم دوونونە جیاوازیان زۆرە، هەر وەک چۆن نونەکان جیاوازیان زۆرە،( نونی تەوکید و نسوە و عەلاماتی رەفعمان هەیە) ئەم نوونانە لەرواڵەتدا وەک یەکن ئەگەرنا لە ماناو مەفهودا گەلێک جیاوازن، بۆیە ئەگەر هۆشیار نەبین لەباتی نونی پارێزەر نونێکی تر دابنێن ئەوکاتە وەک خۆ پیشاندانەکانی دوێشەوی لێدێ لەباتی گێرانەوەی مافی هاوڵاتیان؛ پەردەپۆشی گەندەڵی پێدەکرێ، ئێستا زانیتان خۆپیشاندەرانی ڕاستەقینە کێیە و سیناریۆ سازیش کێیە؟ خۆ پیشاندەرانی ڕاستەقینە بێ مافترین تاکی ئەم کۆمەڵگەیەن موچەبراو فەرمان بەری حەقیقین ئەو مامۆستایانەن پێنج ساڵە لەقی دارێکیان نەشکاندووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق