دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، واژۆی له‌سه‌ر چوار بڕیار كرد بۆ جێبه‌جێكردن له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكادا. ئەوانیش دواخستنی باج له‌سه‌ر مۆڵكی هه‌ندێك له ئه‌مەریكییه‌كان و درێژه‌دان به پێدانی 400 دۆلار هه‌فتانه به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێكاربوون.
تره‌مپ، دیموكراته‌كان تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌تیان پێشكه‌شكردووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆرۆناوە نییه. سەرۆکی ئەمەریکا له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له یانه تایبه‌ته‌كه‌ی له بیدمینسته‌ر-ی ویلایه‌تی نیو جرسی، وتی: "ئێمه دهستهكهوتێكمان به‌ده‌ستهێنا". وتیشی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی ئه‌وانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت كه مووچه‌كه‌یان له 100 هه‌زار دۆلار كه‌متره له ساڵێكدا". هه‌روه‌ها گووتی: "ئەگەر له هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ری داهاتوو ههڵبژێردرێینهوه، ئه‌وا ئێمه چاوده‌گێڕینه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌موو باجی مووچه‌خۆراندا".
ئەوەشی راگه‌یاند كه هاوكاری زیاتری ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه بێكاربوون به‌هۆی كۆرۆنا و هه‌فتانه 400 دۆلاریان ده‌درێتێ.
له‌كاتێكدا له مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و تهمموز، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێكاربوون و شوێنی كاركردنیان نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا به بڕیاری تره‌مپ هه‌فتانه 600 دۆلاریان بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام به كۆتایی مانگی ئاب بڕیاره‌كه كۆتایی دێت.
تره‌مپ دووپاتیکردەوە: "400 دۆلار له هه‌فته‌یه‌كدا پاره‌یه‌كی باشه، ئێمه ئه‌وه‌مان كرد بێ دیموكراته‌كان و داواشمان له ویلایه‌ته‌كان كردووه 25%ی ئەو بڕه بگرنه ئه‌ستۆ". هه‌روه‌ها تره‌مپ له بڕیاره واژۆکراوەکەیدا بڕیاری به دواخستنی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی هه‌موو ئەو خوێندكارانه‌دا كه قه‌رزیان بۆ خوێندن كردووه.
له‌كۆتایدا ئەوەشی روونكرده‌وه، داوایه‌كی ئاراستەی بەڕێوهبهرایەتی نیشته‌جێبوون و گه‌شه‌پێدانی شار و شارۆچكه‌كان كردووه كه دڵنیایی بده‌ن به كرێنشینان له شوێنه‌كانیان بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر كرێكانیان دواكه‌وتووه.
پێدانی ئەو 400 دۆلاره له‌سه‌ر سندوقی فریاكه‌وتنی كاره‌ساتی سه‌ر به FEMA و DRF كه بڕه‌كه‌ی 79 ملیار دۆلاره و تا ئێستا 44 ملیار دۆلار-ی لێ سه‌رفكراوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق