ڕەزوان زەڵمی
-
- ڕاشد غەنوشی دەڵێت: ساڵانی هەشتاکان سەردانی ئێرانی کردووەو لە زیندان چاوی کەوتووە بە ئەحمەدی موفتی زادە، دواتر بە بەرپرسەکانی شیعە مەزهەبی ئێرانی گوتووە: موفتی زادەتان بۆ کردۆتە زیندان؟ له وه‌ڵامدا پێیان وتووە: دوژمنی زۆرە با لەوێ بێت پارێزراوتره.
- غەنوشی دەڵێت: منیش پێم گوتن، ئەگەر کەسێک شایەنی زیندان بێت و دەبێت لەترسی دوژمن بچێتە قەفەس، ئه‌وا ئێوەن نەک ئەحمەدی موفتی زادە.
- بەڕاستی ئەوەی کەمێک بە ویژدان و لۆژیکی و واقیعی سەیر ئەزموونی میسڕ بکات لەدوای کۆدەتاکەی سی سی، ئەوە بە ئاشکرا دەبینێت کە بەزەبری شەق و هێز دەسەڵاتێکی مەدەنی و شەرعی لەکار خراوە، بۆیه ده‌بوو له‌برى مورسى و هاورێكانى، سى سى و داروده‌سته‌كه‌ى له‌زیندان بوونایه.
- بێگومان، شەهیدبوون و گیان لەدەستدانی بەردەوامی ((گووماناوی)) سەرکردەکانی ئیخوان لە زیندان، ئەزموونە دیموکراسییە ته‌زویره‌کەی میسر قێزەونتر دەکات و ئەو وڵات و حزب و کەسانەش پشتگیریان لە سی سی کرد ناویان بە خراپەکارو زه‌ندیق چووه مێژوەوە.
- لەهه‌مووى سەیرتر، ئەمڕۆ نەک بابەتی دەستگیرکردن و زیندانی کردنی بەناهەقی سەرکردەکانی ئیخوان ناکرێتە بابەتێکی گرنگ و ئیدانە بکرێت، زۆربەمان پێمان عەیبە بە وشەیەکیش بێت دژی ئەو نادادییە بوەستینەوە، کەپێش ئەوەی پەیوەندی بەئیخوان و ئایدۆلۆژیا‌و ئایینەوە هەبێت، پەیوەندی بە ئینسانی بوونەوە هەیە.
- خاشخچی دەیوت: هەرچییەک دەکەی، نەیارەکانت بەدڵیان نەبێت، ئیخوانی بوون وەک تۆمەت دەدەنە پاڵت، بۆیە ئەگەر ئیخوان هێندە موهیم بێت لەهەموو شتێکدا هەبێت، ئەوا بەشانازییەوە من ئیخوانم.
- بەڵێ، با لەڕووی ڕێکخستنەوە سەر بە حزب و فکرەیەکی دیاری کراو نەبیت، بەڵام دەکرێت کاتێک ئینسانێکی وەک خۆت غەدری لێ دەکرێت، وەک ئینسان پشتگیری بکەیت و خۆت بەهاوڕێبازو هاوسەنگەری بزانیت بۆ ئه‌وه‌ى ناوت به‌جوانى بچێته مێژوه‌وه.
- چەند جوان و گه‌وره‌ییه ئەو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوس و کەسایەتییەی کە ئیسلامی نییە، بەڵام لەهەڵوێستێکی ئینسانی‌دا ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ئەمڕۆ وەک وەفایەکی ئینسانی، دەبێتە ئیسلامی و له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكردندا بێده‌نگ نابێت.
ـ من و تۆ بمانه‌وێـت یاخود نا، پێمان خۆش بێت یان نا؟ ئیخوان وه‌ك مه‌دره‌سه‌یه‌كى جیهانى ئه‌مرۆ بۆته به‌دیلى ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له میسر، بۆیه ئه‌م هه‌موو فشار‌و زه‌خته‌ش ده‌خرێته سه‌رى تاكو له‌و به‌دیل بوونه پاشگه‌ز بێته‌وه، به‌ڵام مێژوى ئیخوان پێچه‌وانه‌ى ئه‌م پیلانه‌یه‌و هه‌میشه به لێدان گه‌وره‌ترو به‌هێزتر بووه.
ـ خوا لە سەرکردەی کۆچکردووی ئیخوان (د.عیسام عریان) خۆش بێت، کە دوێنێ لە زیندانەکانی سیسی له میسڕ (له‌به‌ر چاوى ته‌واوى جیهان) وەفاتی کرد‌و و ئه‌ویش چووه ریزى محمد مورسى هاورێى و ته‌واوى شه‌هیده‌كانى دیكه‌ى مه‌یدانى رابیعه‌ى عه‌ده‌وى.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق