سەرۆک کۆمار د. بهرههم ساڵح، ئهمڕۆ شهممه ٢٠٢٠/٨/١ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ڕەشید عەزاوی سکرتێری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقی.
لەدیدارەکەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھەروەھا دووپات لە پێویستی سازکردنی رەوشێکی تەندروست و گونجاو کرایەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەجۆرێک زامنی بەشداری تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق بکات، ھاوکات فەراهەمی مافی ھاووڵاتیان بکات لە هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتۆگۆ کرا، لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی دەرھاوشتەکانی لەسەر بوارە جیاجیاکانی ژیان، بەتایبەتی لە رووی تەندروستی و ئابووریەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق