به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه، سه‌ربازانی سعوودییه گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی شه‌دادی له شاره‌كه و ده‌یانه‌وێت تێیدا جێگیربن.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كردووه، نزیكه‌ی 20 سه‌ربازی سعوودییه له بنكه‌ی سه‌ربازی "تاجی" عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی سووریا كراوون بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ربازگه‌ی "شه‌دادی" جێگیر بن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كه‌ی سعوودییه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌و رێیه‌وه سه‌ربازانی سعوودییه ده‌گه‌نه سووریا، پێشتریش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كان هێزێكی دیكه‌ی سعوودییه رووی له سووریا كردبوو.
كه‌ناڵی "العالم"ی ئێرانی و "میادین" بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێزه‌ی سعوودییه له‌گه‌ڵ كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا روویان له حه‌سه‌كه كردووه.
له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه، سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی شه‌دادی كردووه به بنكه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و بنكه‌كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگه‌ی غازی باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری شه‌دادی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق