كارگێڕی لقی سلێمانی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر كۆرۆناش نەبێت ئەم ساڵ بەهۆی بێ مووچەییەوە بایكۆتی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دەكەین.
عبدالخالق ماوەتی كارگێڕی لقی سلێمانی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: با بەرپرسەكانی هەرێم چاك بزانن ئەگەر بەڵای كۆرۆناش نەبێت، ئەوا بەهۆی بەڵای بێ مووچەیی لەبری زەنگی كردنەوەی دەوام زەنگی بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگەیەنین بە دەوامی حكومی و ئەهلیشەوە.
هەروەها ووتیشی: بەرنامەی كردنەوەی دەرگای خوێندنتان نەبێت، وە كەسیش هاش و هوشی نیشتمانپەروەری و ئایندەی خوێندن و مناڵمان بۆ لێنەدات،چونكە مامۆستا لەهەموو بەرپرسە گەندەڵەكانی ئەم وڵاتە نیشتمان پەروەرترو خەمی دواڕۆژی نەوەی ئەم هەرێمە خێر لەخۆ نەدیوەیەتی .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق