هاوكار عیزەت
-
چەند ڕۆژێکە لێرەو لەوێ باس باسی دروستبون و دامەزراندنی هێزی نوێ و بەرەی نوێیە.
سەرەڕای ئەوەی فرەیی و ئازادی بیرو بۆچوون یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی، بەڵام بە بۆچونی من رێکخستنەوەو پێداچونەوە بە هێز و بەرەو رێکخراوەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەوە زۆر گرنگترە بیر لە بەرەو هێزی نوێ بکرێتەوە، ریفۆرمێکی جددی و بەخۆداچونەوەیەکی بنەڕەتی و خۆ دەربازکردن لە بوون بە دوکانی سیاسی و یەکخستنی گوتاری داهاتوو زامنی چارەسەری بەشێکی زۆر لە قەیران و دۆخ و نەهامەتیەکانی ئێستایە.
سەرکردەکانی سەرجەم هێزە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەرپرسن لە باشکردنی داهاتووی میللەت مادام هەموویان کۆکن لەوەی بیستونۆ ساڵی ڕابردو نەتوانراوە حوکمرانییەکی باش هەبێت و هەموو هاوراین لەوەی کە دەسەڵات نیەتی باشکردنی نییە.
کوردستان پێویستی بە چاکسازییەکی سیاسی و ئابوری و گۆرانکارییەکی بنەرەتی هەیە و دەبێت هەموومان بەشدار بین لەو گۆرانکارییە و سڵ نەکەینەوە لەوەی کە دەوترێت گۆڕانکاری مەحاڵە.
هاوکار عزت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق