ترەمپ: بایدن ئەمریکا تێکدەشکێنێت

ليست هناك تعليقات

لە دوایین رۆژی کۆنگرەی نیشتیمانی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر جۆ بایدن و دیموکراتەکان.

ترەمپ رایگەیاند بایدن و دیموکراتەکان دەبنە تێکشکێنەری گەورەیی ئەمریکا و لە یەکەم قۆناخیشدا ئەگەر لە هەڵبژاردنی سێی نۆڤێمبەردا سەربکەون، ئەمریکا لەبەردەم پەتای کۆرۆنادا شکستدەهێنێت، هەروەها دەبنە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی و رەگەزپەرستی لە ئەمریکا.

ئەمە لەکاتێکدایە دیموکراتەکان بەردەوام بابەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وەک خاڵێکی لاوازی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی بەکاردەهێنن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا.

بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 185 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

دیموکراتەکان پێیانوایە سیاسەتی ترەمپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا وایکردووە ژمارەیەکی زۆر ئەمریکی گیان لەدەستبدەن و ئابووریی ئەمریکاش بەو هۆیەوە کاریگەریی خراپی بەر بکەوێت. 

بەڵام ترەمپ بایدن و دیموکراتەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئایندەی ئەمریکا دەزانێت و دەڵێت: "بۆچوونی ئەوان گەڕانەوەیە بەرەو دواوە، ئەوان ئەمریکا وەک گەلێکی ئازاد و دادپەروەرد نابینن. لەجیاتی ئەوە هەستدەکەن ئەمریکا گەلێکی شەڕانییە و پێویستە سزا بدرێت. رکابەرەکانی ئێمە، پێیانوایە دەبێت ئێمە دەسەڵات بەوان ببەخشین. ئەوان دروشمێکی ماندوویان هەیە . جۆ بایدن رزگارکەری ئەمریکا نییە، بەڵکو ئەو تێکشکێنەری ئەمریکا و کارکردنی ئەمریکییەکانە. ئەگەر دەرفەتی پێبدەین مەزنایەتی ئەمریکا تێکدەشکێنێت". هەروەها دەڵێت: "بایدن سەرکردایەتیی جوڵانەوەیەکی چەپی رادیکاڵ دەکات و مەترسین بۆ سەر ئەمریکا".

وا بڕیارە رۆژی سێی نوڤێمبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچن. هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە و جۆ بایدنیش، بەربژێری دیموکراتەکانە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif