شیننامەیەك بۆ شەهیدی (کۆمەلە) جەلالی مەلا نەجم

ليست هناك تعليقات

جەلال گیان!
لەبەرئەوەی کوری دایک و باوکێکی براو هاوڕێمی. لەسەرت ئەنوسم ، لەبەرئەوەی دایكی خوالێخۆشبوم ، پێی وتی تۆ بخوێنی زۆرتر پاداشت بۆ کورد ئەبێت تا پێشمەرگایەتی. 

جەلال گیان!

لەگەڵما بوی لە هەموو کاتەکانی مناڵیمدا لە خۆشی و ناخۆشیدا . لە بۆردومان کردنی شاری هەڵەبجە دەستت توند گرت بووم و بەرت نەئەدام بەو تەمەنەتەوە پیاوەتی و غیرەتت لێئەباری.. چەند جار لە عەنەب گەڕایتەوە کەلووپەلمان بیرچوو بوو و پێویست بوو بۆ ئەو شەوە .ئەتهێنایەوە..بەیان زوو بەرەو سنوری ئێران بەڕێ کەوتین و شەوێکیش لە باخەکانی تەوێڵە ماینەوە.

ماندووبوونت بۆ نەبوو هەر خەفەتی منت بوو نزیکی چەموو ئاو نەکەومەوە. 

جەلال گیان زۆر ناچمە ژیانی منالیتەوە کە باشترین کاتەکانی ژیانت لە خوێندن و خۆشی ئەوکاتەی ئێران هەر دڵت لەگەل کورد و کوردایەتیدا بوو تەنیا کوڕێک بووی جامانە کە نیشانەی کوردایەتی بوو ئەتکردە سەرت و شانازیت پێوە ئەکرت، منیش هەر گاڵتەی برایانەم لەگەل ئەکردی و گالتەم بە ئەقڵی کورد ئەهات بۆ شۆڕش . چون دوای بۆردومانەکەی هەڵەبجە 1974بۆمان دەرکەوت کورد هیچ پلانێکی نیە بۆ شۆڕش و گەلەکەی.

براکەم هەزاران سڵاو لە جوامێریت.. روخسارە هەمیشە پێكەنیناویەكەت.. نوكتە و قسە خۆشەكانت لەناو پێشمەرگەو لەگەڵ لادێکان و رۆژگاری راستەقینەی ئەو سەر دەمەی شۆڕش..تۆ هەر نەگۆڕای..

جەلالی برام !



دەزانم، تۆ هەموە کات ئامادەبوی گیانی خۆت ببەخشیت، بۆ هەدەفە پیرۆزەکەت و خاک و نیشتیمانەکەت و هیوات ، پێشمەرگەیەتی بوو .. لەکاتێکدا تۆ لە خۆیندندا بووی و بەردەوام کارت ئەکرد و پارەکەت ئەهێنایەوە ماڵ و ئەتدایە دەستی دایکم بۆ خەرجیمان. زۆر کەس وایان ئەزانی دایکم ئالتون یا گەنجینەی مالی عوسمان پاشای جافی بۆ بە جئ ماوە

جەلال گیان .. جاروبار، سەریشت لە گفتوگۆی سیاسیت ئەکرتەوە .. لەگەڵم و منیش گاڵتەم بە جیڤاراو ئەهات کە وێنەی پێ بوو منیش ئەم ووت کورد خۆی هەزاران جیڤارای هەیە پێئەکەنیت بە وتەکانم ئەهات و ئەتووت بۆ سیاسەت باشی و لەگەل دۆستانت.. دەكەوتیتە مشتومڕوی ئەو کاتە.

بەڵام زۆرتر خۆت‌و شەهید مەحموودی حاجی فەرەج رەحمەتی، كوردایەتیەكە زاڵبوو بەسەرتانا. هەندێك گفتوگۆی بێهودەی ئەوكاتە سەرگەرمیان کرد بووی.

جەلال گیان!

جوامێر بوی. پەروەردەی رەوشت بەرزی دایك‌و باوكت.. بنەمالەکەت بووی ، بەرەفتارتا، بە هەڵسوكەوتدا، بە وەفاداریتا، بە دەستپاكیتا.. رۆژانە رەنگی دەدایەوە.. ئەوە هەڤالەکانت ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێت. 

ئەوەندە پاک و سروشت و دڵباز بووی هەرجارێک هەڤاڵێکت ئەهات بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەیامێک و نامەێک و بە وشەی نهێنی خۆمان بۆ یارمەتیدانیان و پێداویستیەکانی خۆت ئەنارد.. بۆم.. 

تەنانەت كە پارەشت پێویست بوایە تەنیا بەمنت ئەوت و ئەتوت تۆ رزقەی داییم پارەت هەیە. ،هەرکات ئەتنوسی پارەکەی من خەرجی ئەم بەرادەرەی بکەی. 

كاتێكیش، دۆخی ناو شۆڕشت بەدڵ نەما و زانیت فایلچین و درۆ و ناپاکن ، دەردەكەوت ئاڕاستەكان، لە خەیاڵی شۆرشگێڕانەوە دەترازێ‌ بۆ سەپاندنی سیاسەتێكی نەخوازراو، بە شەرمێكەوە، بە پەژارەو خەمێكی قورسەوە،

وتت کەمال گیان من کردم تۆ نەیکەی تازە من تێکەوتین بەڵام ئەمانە کەسی پاک نین بۆ خاک و نیشتیمان.

زۆر بابەت نهێنیت پێوتم کە تا ئێستایش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پاراستوومە تەنیا لەبەر خۆێنی پاکت. هەموو ئەو پیلان و ناپاکیەی ئەوکاتە وای کرد هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە بە کوشت بدەن و خۆیان لە ئەوروپاوە پەیوەندیان بە دوژمنەوە هەبێت.

جارێکیان خزمێکی زۆر ژیرو ئاقڵی کورد و سیاسەتمەدار کاک ئیبراهیم حەسەنم دی چەندین ڕۆژ بەردەوام بۆ ماوەی چەند ساڵ وەکوو کەسێکی زانا و بە توانا کەلکم لێوەرگرت بۆ ژیانم کە توشی هەڵەی سیاسی یا نەکەومە تۆڕی خیانەتی بەناو کوردایەتیەوە. 
.
جەلال گیان، لە ژیانتا سەلماندت، كوڕی بەئەمەكی "دایك‌و باوكی خۆت‌و رۆڵەی جوامێری كوردەواریت.. سەلماندت، خۆت خۆت پێگەیاند.. بەڵام دەربەستی ئەوەش بوی كە بنەماڵەت لکێن و بۆ کوێ بەجێیان دێڵی... کە زیرەکی براکانت و خۆشکەکانت بۆ زانست و کوردایەتی راستەقینە گەورە کرا بوەن بە دین و عیرفانی باوکوو باپیرانمانەوە.

جەلال گیان شەهیدی تۆ سەرئەفرازیە بۆمان بەڵام کاشکی گوێت لە دایکی ڕەحمەتیت ئەگرت کە خانم زانست و ئەخلاق و دنیای پاکی بوو...و هەمەی ئەمانەی ئێستا دێتە دی بۆمانی وت.. گۆێمان لێنەگرت...

ببورە دایە گیان...
ببورە برای شەهیدم...

کمالی مەلا نەجمە
برای شەهید




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif