دیوانی شاهانەی هاشمی ئوردن رایگەیاند، هەفتەی داهاتو کۆبونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی میسڕ و شای ئوردن رۆژی هەینی رابردو 21/082020بەڕێوەدەچێت، بەوەش ئەو دیدارە دەبێتە بەسێیەمین دیداری لوتکەی نێوان هەرسێ وڵات.
دیوانی شاهانەی هاشمی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، رۆژی هەفتەی داهاتو کۆبونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لەنێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسڕ و شا عەبدوڵای دوەم، شای ئوردون بەڕێوەدەچێت.
باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت
راگەیەنراوەکەی شاهانەی ئوردون ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆبونەوەیە سێهەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ئەو سێ وڵاتە دەبێت، کەبەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان.
دیدارەکە جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری هەرسێ وڵات لە ئاستی ناوچەیی کردۆتەوە
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەدیدارە لوتکەییەکەدا وێڕای باسکردن لە پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەو سێ وڵاتە لە بواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری هەرسێ وڵات لە ئاستی ناوچەیی دەکرێتەوە.
یەکەمین دیدار لە قاهیرە و دوەمین دیدار لە نیویۆرک بەڕێوەچون
شایانی ئاماژەیە،یەکەمین دیداری لوتکەیی نێوان عێراق، میسڕ و ئوردن، لە مانگی (ئازار/3)ی 2019 لە قاهیرە بەستراوە، دوەمین دیداریش لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2019 لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک بەستراوە.
سەرۆک بەرهەم، شاعەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی رایانگەیاند، پشتیوانی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن
لەکاتی بەڕێوەچونی دوەمین دیداری لوتکەیی عێراق، میسڕ و ئوردن، کە هەریەکە لە سەرۆک بەرهەم، شاعەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی تیایدا بەشداربون، هەرسێ سەرۆک رایانگەیاندوە، پشتیوانی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن وەک کێشەیەی گرنگی عەرەب و جیهان.
هەر لە دوەمبن دیداری لوتکەییەدا جەختکراوەتە، کە گەلی فەڵەستین مافی بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە، کە پایتەختەکەی شاری قودس بێت، کە ئەوەش پشت ئەستورە بە رێککەوتنە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق