تەڤگەری ئازادی: گرتن و هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئەندامەكانمان هەیە

ليست هناك تعليقات

تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە هەولێر ڕایگەیاند: پەدەکە بە دەستگیرکردنی ئەندامەکانمان دەیەوێت پێشێلکارییە نا دیموکراتی و نا مرۆییەکانی پەرەپێدەدات لەبەرامبەر ئازادیخوازان، بەڵام ئەمجارە بۆی ناچێتەسەر و هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجامدەدەین.

ئەمڕۆ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری سلێمانی، تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی گشتی تەڤگەری ئازادیی، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە شاری هەولێر پەیامێكی ڕاگەیاند

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا تارا حسێن ئاماژەی بەوەدا: تەڤگەری ئازادیی ڕێکخستنێکی سیاسی کۆمەڵایەتی مۆڵەت پێدراوە و دەتوانێت لە تەواوی عێراقدا کاربکات، بەڵام بەردەوام گرتن و هەڕەشە و دژایەتی لەسەر تەواوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەدەچێت، ئێستاش چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی لەلایەن پەدەکە وە لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە لەسەر ئەندامەکانمان، ئەندامەکانی ئێمە هەموو خۆبەخشن و خاوەن پرەنسیپ و ئەخلاقن و خاوەنی ڕابردوویەکی پاکن، کەسانێکی وڵاتپارێزن بەتایبەتی ئەو ئەندامانەی کە ئێستا لە شاری هەولێر دەستگیرکراون، لە ناویاندا پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و کەسانی وڵاتپارێزن،

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بێدەنگ نابین و بێهەڵوێست نابین لەبەرامبەر پەدەکە، کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشێلکارییە نا ئەخلاقی و نا دیموکراتی و نا مرۆییەکانی پەرەپێدەدات لەبەرامبەر ئازادیخوازان، بەڵام ئەمجارە بۆی ناچێتەسەر هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجامدەدەین، چ لە ئاستی هەرێم و عێراق و چ لە ئەوروپا، هەموو ڕێگایەکی مەدەنی دەگرینەبەر لە دژیان، کار و خەباتمان چڕدەکەینەوە لە بەرامبەر سیاسەتە نا دیموکراتی و نا ئەخلاقییەکانیان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif