ئەم هونەرمەندە كوردە هاوڕەگەز خوازە

ليست هناك تعليقات

هونەرمەندی کورد دارین زانیار ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی رایگەیاند، هاوڕەگەزخوازە و دەشڵێت "شانازی پێوەدەکەم".

دارین کە هونەرمەندێکی بەنێوبانگی سوێدە و خاوەنی چەندین خەڵاتی میوزیکە، لە ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی دەڵێت "زۆری پێچوو" تاوەکو بتوانێت بە ئاشکرا باس لە شوناسی سێکسیی خۆی بکات.

ئەو دەڵێت "هەموو کەسێک دەبێت سەربەرزبێت و خۆی بەو شێوەی کە هەیە قبووڵ بکات. من دەزانم چەندە زەحمەت دەبێت، ماوەیەکی پێچوو، بەڵام من هاوڕەگەزخوازم".

لە کۆتایی قسەکانیدا هونەرمەندەکە سڵاوی بۆ ئەو رێپێوانانە ناردووە کە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێن بۆ پشتگیری لە مافی هاوڕەگەزخوازان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif