حلمى رەسول رەزا
شەش ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکى وەک ئەمرۆدا، یەکێک لە پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکانى ئەم وڵاتە، کەوتنە بەر شاڵاوێکى دڕندانەى کەم وێنە لەسەردەمى نوێ‌دا، لەم رۆژەدا ئێزدیەکان بەناوى حوکمى ئایینیەوە، کە ئایین (لێی بێ بەرییە)، لەلایەن رێکخراوێکى تیرۆریستى هەڵتۆقیودا بەناوى (داعش) هەوڵى کۆمەڵکوژیان دراو، ویسترا ناسنامەى ئایینى و نەتەوەییان لەناوچەکە بسڕدرێتەوە، ئەویش لە رێگەى شاڵاوى داگیرکارى و کوشتنى پیاوان و بە غەنیمە بردنى کچ و ژنان و حەڵاڵ کردنى سەرو ماڵیانەوە، بەڵام ئەم غەدرو دەستدرێژیە، بە هێزو حیکمەتى عێراقیەکان، بە کورد‌و عەرەب و پێکهاتەکاتى ترەوە، رێگیرى لێ کراو، سەرەڕاى ئەو وێرانکاریەى بەسەریاندا هات و ئەو کۆمەڵکوژیەى دەرهەقیان کرا، بەڵام ئێستا بە خۆڕ‌اگرى و روبەروبونەوەى ئەو نەهامەتیانە بوونەوە و ئێزدیەکان زیندون و بەردەوامن لە بەشدارى کردن لە رێرەوى شارستانیەتە دێرینەکەى وڵاتى نێوان دوو رووباردا.
دیارە زۆر کەس ئەم کارەساتەى بیست و هەر یەکێک لەلاى خۆیەوە هەوڵى ساڕێژکردنى برینەکانى ئەوانى داوە، یەکێک لەو کەسایەتیە دیارانەى بەردەوام هەوڵى گەیاندنى کارەساتەکەو دەنگ و رەنگى ئێزدیەکانى داوە بۆ نێوەندە فەرمیە نێو دەوڵەتیەکان و لە ئاستى ناوخۆى وڵاتیشدا ماندونەناسانە وەک پارێزەرى دەستورى وڵات و پارێزەرى ئەوان لە کاردا بوە بۆ کەمکردنەوەى کێشەو گرفتەکانیان؛ سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح بووە.
دکتۆر بەرهەم لە میانى ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا و لە یادى شەشەمین ساڵوەگەڕى ئەو کارەساتە مرۆییەدا، چەند خاڵێکى کرۆکیی خستە روو؛ کە رەنگدانەوەى دیدى ئەوە بۆ ئەو دۆسیەى کارى زۆرى لەسەر کردوە و هێشتا زۆربەیان بە ئەنجام نەگەیشتوون، گرنگترین ئەو خاڵانەى لە ڤیدیۆکەدا هاتوە ئەمانەن:
- سەرۆک جەختى لەوە کردەوە، سەرەڕاى بێ دەربەستى ئەنجامدەرانى تاوانەکە دەرهەق بە ئێزدیەکان، بەڵام مێژوو شکۆ و پایە بڵندى ئەوان لە قوربانیدان و پاڵەوانێتى و دانبەخۆداگرتن وەک رووداوێکى گرنگ و بەبایەخ تۆمار دەکات.
- بەرزنرخاندنى هەوڵ و ماندوبونى هێزى پێشمەرگەى کوردستان و هێزە عێراقیەکان لە روبەروبونەوەى ئەو تیرۆریستانەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە بە یەکڕیزى و یەکگرتن دەتوانرێ سەرجەم کێشەکان و ئاڵینگاریەکان چارەسەر بکرێت.
- پێزانینى تەواو، بۆ هەموو ئەو هێزە نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى و دراوسێیانەى یارمەتى عێراقیان داوە، خراوەتەوە روو، لە هەمان کاتدا جەختکراوەتەوە، کە عێراق لە جیاتى هەموو جیهان بەرانبەر تیرۆریستان جەنگاوە.
- بنبڕکردنى دیاردەى کۆچ و دەرکردن لە ماڵ و حاڵ، و رێکخستنەوەى ئیدارەى شارەکەو دابین کردنى ئاسایشى تەواوەتى بۆ هاوڵاتیانى شەنگال و گەڕانەوەى سەرجەمیان بۆ سەر شوێنى خۆیان، سەرەڕاى پەلە کردن لە چارەسەرى بەرەبەستە سیاسى و ئیداریەکانى ئەو شارە.
- پێویستە هێزە سیاسیەکان، بەرژەوەندى ئەوان بخەنە پێش بەرژەوەندى خۆیان و هەموویان لە رێگەى یەکدەستیەوە هەوڵ بدەن خزمەتى ئێزیدیەکان و ئەو هاوڵاتیانەى تریش بکەن کە لە سەر دەستى تیرۆریستان ئازاریان چەشتوە و زیانیان بەرکەوتووە.
- لەسەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێویستە بە بەرپرسیارێتى خۆى هەڵبستێت و یارمەتى قوربانیانى دەستى تیرۆر بدات لە پێناو کەمکردنەوەى ئازارەکانیان.
- پشتیوانى کردنى هەوڵى نێودەوڵەتى دەکرێت بۆ بەدواداچوونى تاوانەکانى داعش لە عێراق، سەبارەت بە کۆکردنەوەو لێپێچینەوە لە بەرپرسان و تۆمەتبارانى داعش کە لەلایەن عێراق و دەرەوەش دەستگیر کراون.
- جەختکردنەوە لەوەى لێپێچینەوە لە تاک بە تاکى ئەو کەسانە بکرێت، کە سەبەبکارو کەمتەرخەم بوون لە هاتنە ناوەوەو داگیر کردنى داعش بۆ شار‌و گوندەکان، تاکو ببێتە پەندیک بۆ سەبەبکاران و دووبارە نەبوونەوەى ئەو جۆرە رووداوانە.
- دووپاتکردنەوەى کارى هاوبەش لەگەڵ هەموو رێکخراوەکان لەسەر ئاستى جیهانى ئیسلامى بۆ بنەبڕکردنى هۆکارەکانى توندڕەوى.
له‌م نێوه‌نده ئه‌وه‌ی مایه‌ی گرنگی و بایه‌خه پرۆژه یاساكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره تایبه‌ت به پاراستنی ژنانی ئێزدی، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌و ماوه‌ی كاركرنیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی ئاماده كردوه ، یه‌كێك له‌وانه پرۆژه یاسای پاراستنی مافی ژنانی ئێزدی بوو (پرۆژه یاساكه، ئاماژه‌ی به‌دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی كاروباری ژنانی ئێزیدی ئازادكرا‌و كردوه، كه‌ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ست بێت به‌ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و بنكه‌كه‌ی له پارێزگای موسڵ بێت و كاریشی بریتی بێت له ئاماده‌كردنی داتا له‌سه‌ر ژنانی ئێزدی ئازادكرا‌و و چاودێریكردنیان و پێشكه‌شكردنی ھاریكاری پێویست و دابین كردنی ھه‌لی كار وخانووی گونجاو بۆ دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی خوێندن بۆ منداڵانیان و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان و دووباره رێكخسته‌وه‌یان له رووی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشه‌ییه‌وه).
ھه‌ر له‌پڕۆژه یاسه‌كه‌دا ھاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ژنانی ئێزدی ھه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنی موچه‌ی مانگانه بۆ ژنانی ئازادكراوی ئێزدی، كه نزیك بێت له‌موچه‌ی خانه‌نشینان، پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌بێ به‌رامبه‌ر یان پێ ببه‌خشرێت.
ئه‌م پرۆژ یاسایه پێش هه‌موو شت سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌خلاقی بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،چونكه ئاوری له یه‌كێك له پێكهاته هه‌ره قوربانیده‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا دایه‌وه ئه‌ویش ئێزدییه‌كان به گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هێمایه‌كی دیاری خه‌مخۆری سیاسی و نیشتیمانی بوو به‌رانبه‌ر به‌و ژنانه‌ی كه قوربانی په‌لاماری گروپی تیرۆریستی داعش بوون، ئه‌و ژنانه‌ی كران به كۆیله و له بازاره‌كانی كۆیله‌فرۆشی فرۆشران، یان زیانی جۆراوجۆر به بوون و كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان گه‌یشتوه، بۆیه زیاتر له هه‌ر توێژێكی تر پێویستی به‌وه‌یه ئاوریان لێبدرێته‌وه، قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه تا به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له خه‌م و ئازاره‌كانیان كه‌م بكریته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق