گۆڕان سەرۆكێکی نوێ بۆ فراكسیۆنەکەی دیاری دەکات

ليست هناك تعليقات

رێكخەری ژووری پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت، فراكسیۆنی ‏گۆڕان لەم هەفتەیەدا سەرۆكێكی نوێ هەڵدەبژێرێ ‌و "‏هەڵبژاردنەكەش بەپێی پەیڕەوێك دەبێت كە پێشتر پەسندكراوە".
كاردۆ محەممەد، رێكخەری ژووری پەرلەمان لە بزووتنەوەی ‏گۆڕان بە ڕووداوی راگەیاندوە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی ‏عەلی حەمە ساڵح لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، فراكسیۆنەكە كەسێكی ‏دیكە بۆ ئەو پۆستە دیاری دەكات. 

تاوەکو دیاریکردنی سەرۆک فراکسیۆنێکی نوێ، بە گوتەی كاردۆ محەممەد، ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان، پەیڕەوێکیان پەسندکردووە و "بەپێی پەیڕەوەكە، سەرۆكی ‏فراكسیۆنەكە، جێگری سەرۆك ‌و بڕیاردەر ‌و گوتەبێژێكیشی دەبێت".‏

رۆژی پێنجشەممە 27-7-2020 عەلی حەمە ساڵح دەستی لە پۆستی ‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان کێشایەوە ‌و بەپێی بەدواداچونەكان،دوو كەس بۆ ئەو پۆستە خۆیان بەربژێر دەكەن، ئەوانیش دابان محەممەد ‏‌و شاخەوان رەئوفن کە چانسی دابان محەممەد زیاترە.‏

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif