رێکخراوی ( دۆر ) بۆ زانیاری نەوتی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەبێ جیاوازی و بەیەک پاکێج هەموو گرێبەستەکان بخاتە بەردەستی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ گرێبەستێک ببوردرێت لە وردبینیکردن.
رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، لە راپۆرتێکی نوێیدا، وەکو ڕێکخراوێکی تایبەتمەندی بواری زانیاری نەوت و غازی سروشتی، بەگرنگی زانی کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی بکات لەبارەی "وردبینکردنی گرێبەستەکانی نەوت"ەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، پێویستدەزانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی و بەیەک پاکێج هەموو گرێبەستەکان بخاتە بەردەستی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ گرێبەستێک ببوردرێت لە وردبینیکردن، بەتایبەت دۆر مەبەستیەتی "گرێبەستی ٥٠ ساڵەی هەناردەکردنی نەوت، ٢٥ ساڵەی غازی سروشتی، ڕوسنەفت، گرێبەستی ئەمبارکردن و هەناردەکردنی "تی پکۆ"، گرێبەستی فرۆشتن" بخرێتە بەردەستی تیمەکەی دیوانی چاودێری دارایی، چونکە زۆترین گومان لەسەر ئەم گرێبەستانەیە.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای وربینکردنی تیمی"ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان بۆ بەشێک لە گرێبەستە نەوتییەکان، دەرکەوت "ئاڵوگۆڕ" لەپشکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان ڕوویداوە، بەجۆرێک لەهەندێک شوێن پشکی کۆمپانیاکان هێندە زیادە چاوپۆشی لێناکرێت، چونکە پشکی کۆمپانیاکان بووە بە ٨٠%، پشکی حکومەتی هەرێمیش بووە بە ٢٠%، لەبارەی سروشتیدا پشکی کۆمپانیاکان دەبێت ٢٠% بێت.
وریا هەورامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ( دۆر ) بۆ زانیاری نەوتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەموو گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم "بەرهەمێنانی هاوبەشە" سروشتی گرێبەستی "بەرهێنانی هاوبەش" وایە تاکەکەس دەتوانێت ئاڕاستەیان بکات، بۆیە بەڕێز ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان بەرپرسیارە لەبارەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکانەوە، بۆیە گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێزیان بانگهێشتی کوردستان بکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی لیژنە پەیوەندیدارەکانی دامەزراوەکانی چاودێری بداتەوە.
رێکخراوی دۆر پێیوایە، جێگەی پرسیارە کەرتی نەوتی هەرێمی تا پێش ساڵی ٢٠١٤ بەشێوەیەکی گشتی ٥٧ گرێبەستی هەبووە، بەپلەی یەکەم (دی ئێن ئۆ، وێنسترین زاگرۆس، گنەڵ ئینێرجی تورکی، مۆڵی هەنگاری، ئیم ئۆڤی نەمساوی، کەی ئین ئۆسی کۆری)سودی یەکەم و دوومیان لێوەرگرتووە، بەڵام دوای ئەوە کۆمپانیای گنەڵ ئینێرجی تورکی لە ١٤ی گرێبەستی هەرێمی کوردستان ناوی هەیە و بووە بە یەکەمی بێ ڕکابەر.
ووریا هەورامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دۆرۆ بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، تیمی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە ٢٦ ڕاپۆرتیان لەبواری نەوت و غازی سروشتی بڵاوکردووەتەوە، ئامادەن وەکو پاشکۆی وربینکردن ئاسانکاری و هاوکاری پێشکەشی دیوانی چاودێری دارایی بکەن، ووتی: "وردبینکردنی گرێبەستەکانی نەوت ئەزموونێکی گرنگە بۆ کوردستان".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق