موئمین زەڵمی: پێوستە دژە-گەندەڵەکان کۆچ بکەن و بەرەی چاکەخوازان جیا بکەنەوە

ليست هناك تعليقات


بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە موئمین زەڵمی دەنوسێت، لە پێناو رزگارکردنی کۆمەڵگە لە زوڵم و ستەم و قۆرخکاری و و قۆمەقۆمالێ و چاوچنۆکی و بێ ویژدانی و قۆڵبڕییەکان، پێوستە کەسانێک کە خۆیان بە دژە-گەندەڵ دەزانن کۆچ بکەن و بەرەی چاکەخوازان جیا بکەنەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە:
لە بۆنەی کۆچدا، پێویستە تۆش کۆچ بکەیت:
- لەو چوارچێوە تەسکەی بۆ خۆتت دروستکردووە
- لەو تەلبەندە دڕکاوییەی بۆ بیرکردنەوەت هەڵتبەستووە
- لەو گروپەی ویستی ناعەدالەتی و مافخواردنی تێدایە
- لەو کەسانەی پشتیوانی ستەمکاران و دژی هەژارانن
- لە بەرەی موزایەدەچی و فێیک نیوز و هەڵخەڵەتاندن

باسیلەوەشکرووە کە، لە پێناو رزگارکردنی کۆمەڵگە لە زوڵم و ستەم و قۆرخکاری و و قۆمەقۆمالێ و چاوچنۆکی و بێ ویژدانی و قۆڵبڕییەکان، پێوستە کەسانێک کە خۆیان بە بەرەی دژە-گەندەڵی دەزانن کۆچ بکەن و کۆمەڵگەی چاکەخوازان جیا بکەنەوە.

لە کۆتاییشدا موئمین زەڵمی دەڵێت: پێغەمبەری خوا (د.خ) کۆچی کرد تا مرۆڤەکان لە ژێردەستییەوە بگەیەنێتە سەردەستەیی، بۆیەش دڵنیابن هەموو سەری ساڵێکی کۆچیی، عەمرێک نوقمی زەلکاوی ستەمکارییەکانی دەبێت و عومەرێک حەق و باطل جیادەکاتەوە و ئاڵای دادپەروەری بەرزدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif