سالار مەحمود
-
"ئەرکەکان و داهاتووی دەڤەرەکە"
مرۆڤ تووشی شۆک دەبێ کاتێ ئەو هەموو خەمساردیە دەبینێ بەرامبەر کەیسی جینۆساید بەگشتی و جینۆسایدی ئیزیدیەکان.
پێویستە لە دۆسیەی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا بابەتی قەرەبووی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان بکرێتە داخوازی سەرەکی.
لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان عیراق کار بکات بۆ ئاوەدانکرنەوەی شەنگال و دەوروبەری.
دادگایی کردنی تاوانباران دەستپێ بکات. داعشە گیراوەکان لەبەردەم دادگادا ئامادە بکرێن.
۱۳٤ تەرمی قوربانیانی شەنگال لە پزیشکی دادوەری بەغدایە، گەرەکە بەزوویی مەراسیم بهێنرێنەوە زێدی خۆیان.
با دۆخی هەستیاری دەڤەری شەنگال ببیتە مایەی تەبایی هێزە کوردستانیەکانی ئەو دەڤەرەو چیتر برینیان نەکولێنرێتەوە.
تورکیا تەماحی لە داگیرکاری چیای شەنگال و ئەو ناوچەیە هەیە. بەردەوامی ناکۆکی ناوخۆیی دەرفەت دەڕەخسێنێ تورکیا ئەو مەرامەی بەدی بهێنێت.
ئیزیدیەکان پێکهاتەیەکی گرنگی کوردستانن خاوەندارێتی کردن لە دۆسیەو ناسنامەیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەرکێکی نیشتمانی و ئینسانی و نەتەوەییە. پێویستە سود لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ۲۳۷۹ لە ساڵی ۲٠۱۷ وەربگیرێت سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی تاوانی شەنگال و دەوروبەری.
هێشتا مەترسی جینۆساید لەسەر ئیزیدی و کاکەیی و پێکهاتەکانی تر لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق