لە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە
تکایە فریای بادینان بکەون
بۆ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
قونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان
وەک ئاشکرایە ماوهی چهند ڕۆژێكه و به تایبهتی له ڕێكهوتی 13/8/2020 ەوه تا ئهمرۆ، دهزگا ئهمنییهكانی پارێزگای دهۆك له ههوڵێكی نادیموكراسی و دهرهوهی چوارچێوهی یاسا كارپێكراوهكان، به دهیان مامۆستا، چالاكوان، هاوڵاتی و ڕۆژنامهنووسی سنوری پارێزگای دهۆكیان دهستگیر كردووه، كه بهپێ زانیارییەکانی ئێمە ژمارهیان (55) كهسه. ههروهها زیاتر له سهد مامۆستا و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و هاوڵاتیی خۆپیشاندهر له قهزای زاخۆ دهستبەسهركراون و بەپێی زانیارییەکانمان دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە.
ئێمە لە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی، هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بەم ڕەشبگیرییە لە چەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:
1 ــ بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنانە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن.
2 ــ ئهم پڕۆسهی ڕهشبگیرییە بەبێ بڕیاری دادگا بووە و پێچەوانەی یاسایە، هاوکات (مامۆستایان، چالاكوانان، ڕۆژنامەنووسان) به شێوازێكی نایاسایی دەستبەسهركراون بەبێ ههبوونی هیچ تاوانێك، تهنانهت دەستگیرکراوانی دهۆک لە بهشداربووانی خۆپیشاندانیش نهبوون.
3 ــ ئەم کارانە بە مەترسییەکی گەورە دەزانین بۆ سهر پڕۆسهی دیموكراسیی ههرێمی كوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە.
4 ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەڕلەمانی کوردستان و عێراق و قونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان دەکەین؛ هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕاگرتنی فشارەکان و کۆتایی هێنان بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە مامۆستایان و چالاکوانان.
5 ــ داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین هەڵوێستی فەرمیی خۆیان لەسەر ئەم کارە نامرۆڤانانە ڕابگەیەنن و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە دەستگیرکردن و ڕاوەدوونان و ئەشکەنجەدان .
لە کۆتاییدا، جارێکی تر بە توندی ئیدانەی ئەو دەستگیرکردن و ڕفاندنانە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن. هاوکات داواکارین پڕکردنەوەی بەڵێننامەی زۆرەملێیی بە چالاکوانان و مامۆستایان و بە سەربازگەکردنی شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێت.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی
26/8/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق