عارف قوربانی
-
ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك چاودێریى رووداوه‌كانى 100 ساڵى رابردووى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ى ته‌عریبى كردبێ، به ئاسانى ئه‌و ئه‌ڵقه پێكه‌وه گرێدراوانه ده‌بینێت كه سیاسه‌تى هه‌موو ده‌سه‌ڵات و رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى پێكه‌وه به‌ستووەته‌وه. بێ خۆماندووكردنێكى زۆر ده‌گه‌یته ئه‌و راستییه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب ستراتیجێكى ده‌وڵه‌تى بووه، له‌كوێدا به‌هۆى كۆتایى ده‌سه‌ڵاتى رژێمێكه‌وه به‌عه‌ره‌بكردن راوه‌ستابێت، ده‌سه‌ڵاتى دواى ئه‌و له‌و خاڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه. جا ئه‌گه‌ر رژێم و ده‌سه‌ڵاته‌كان چه‌ند دژبه‌یه‌ك و ناته‌باش بووبن، له مه‌سه‌له‌ى ته‌عریبدا یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه.
هه‌میشه هه‌وڵدراوه ئه‌م پرۆسه‌یه به به‌رگێكى یاسایى و په‌یوه‌ست به ئاسایشى وڵات و به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ت رووپۆش بكرێت. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانى نه‌وت له كه‌ركووك به‌پاساوى دامه‌زراندنى كرێكارى شاره‌زا عه‌ره‌بێكى زۆریان له ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراقه‌وه هێناوه و له كۆمپانیاى نه‌وتى كه‌ركووك دایانمه‌زراندوون، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م جێگه‌یه‌ك نه‌وتى لێ به‌رهه‌مهێنرابێت كه‌ركووك بووه، ئیتر عه‌ره‌بێكى زه‌لكاونشینى خوارووى عێراق شاره‌زایى له كوێ بوو، به‌ڵام ئه‌وه رووپۆشى ئامانجه ستراتیجییه‌كه‌یه كه پرۆسه‌ى ته‌عریب بوو.
له قۆناخێكى دواتردا به‌هۆى ئه‌وه‌ى پانتاییه‌كى زۆرى زه‌ویوزار هه‌بوون له‌نێوان كه‌ركووك بۆ موسڵ و كه‌ركووك بۆ تكریت، ده‌شتى (حه‌ویجه) به‌كارنه‌براون، مه‌ڕدارێكى زۆرى عه‌ره‌بی بۆ هێناون وه‌ك له‌وه‌ڕگە به‌كاریبێنن و دواتر به چه‌ند قۆناخێك له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى په‌ره‌پێدانى كشتو‌كاڵى به پاره‌و ئیمكانیاتى ده‌وڵه‌ت نیشته‌جێى كردوون. ده‌بینى له چه‌ند ساڵێكى دوایى ئه‌م سیاسه‌ته‌وه جارێكى دیکە به بیانووى پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى هاووڵاتیانى عێراق، چه‌ند عه‌شیره‌تێكى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى هێناوه‌ته ناوچه‌كه، گوایە ئه‌مانه له شوێنى خۆیان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانى ده‌وروبه‌ریاندا كێشه و دوژمنایه‌تییان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به دوژمنایه‌تى خێڵه‌كى نێوانیان بهێنرێت، پێویسته لێکدی دووربخرێنه‌وه.
له‌نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى دواى كه‌وتنى سه‌دام به‌رده‌ستكه‌وتن، سیناریۆ و پاساوى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى زۆر ده‌بینیت بۆ درێژه‌دان به ته‌عریب و ره‌وایه‌تیدان به‌وه‌ى وه‌ك ئامانج و ستراتیجێكى نیشتمانى دامه‌زراوه حكومى و ده‌وڵه‌تییه‌كان خراونه‌ته خزمه‌تى ته‌عریبه‌وه. له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زه‌ویوزارى كشتوكاڵیى كورد به‌بیانووى پێویستى دروستكردنى ناوچه‌ى قه‌ده‌خه‌كراو له‌نزیك سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان، له نزیك سه‌ربازگه و كارخانه‌كانى پیشه‌سازیى سه‌ربازى تاوەکو ده‌ركردنى كورد، رووخاندنى گونده كوردنشینه‌كان و دواتر نیشته‌جێكردنى عه‌ره‌ب له شوێنه‌كانیان. ته‌نانه‌ت تاوەکو ئاستى به زۆر گۆڕینى بارى نه‌ته‌وه‌یى له‌ژێر ناونیشانى (ته‌سحیح قه‌ومیه) چوارچێوه‌ى یاسایى بۆ ته‌عریب داتاشیوه.
له هه‌موو ئه‌و قۆناخانه‌دا كه ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌ى ته‌عریبى به رێكارى ده‌ستووریى و یاسایى رووپۆشكردووه، كورد كه‌م تا زۆر به‌رده‌وام هه‌وڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌عریبى داوه، له هه‌ر چركه‌ساتێك بۆى ره‌خسابێت به‌گژ ته‌عریبدا چووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى تێڕامانە و پێویستى به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه له نزیك به دوو ده‌یه‌ى رابردوودا كه به‌غدا نه‌یتوانیوه هیچ پاساو و بیانوویه‌كى (شه‌رعى و ناشه‌رعى) بۆ ته‌عریب داتاشێت و پرۆسه‌كه شكڵى ته‌عداى وه‌رگرتووه، كه‌چى كورد كاردانه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ریدا نییه.
رۆژانێك كه ده‌ستوور و یاسا له پشتى پرۆسه‌ى ته‌عریب بوون و خرابوونه خزمه‌تى ره‌وایه‌تیدان به‌و پرۆسه‌ى داگیركارییه‌وه، حیزبه كوردییه‌كان و سه‌ركرده‌كانى كورد هانى گه‌نجانى كوردیان ده‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌عریب و هه‌زاران رۆڵه‌ى كوردیان له‌و پێناوه‌دا به‌كوشت داوه. كه‌چى ئه‌مڕۆ كه ده‌ستور و یاسا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانى عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌عریب به‌ده‌ستى كورده‌وه‌ن، كورد بێده‌نگه له ئاستى ئه‌و پرۆسه‌ى داگیركارییه‌دا.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا ته‌عریبى سێ ساڵى رابردوو به نموونه وه‌ربگرین، ئه‌و زوڵم و زۆره‌ى له جووتیارانى كوردى ناوچه‌كانى دوبز و داقووق و خورماتوو تاوەکو خانه‌قین ده‌كرێت، ئه‌و رێوشوێنه یاسایى و ده‌ستوورییانه‌ى پێشتر وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگەیه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى لێكه‌وته‌كانى ته‌عریب له ده‌ستوور دیاریكراون بهێنینه پێشچاوى خۆمان، له هه‌مانكاتدا ته‌ماشایه‌كى ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراق بكه‌ین كه ده‌توانن رێگه له‌و ته‌عریبه بگرن، تووشى سه‌رسوڕمان ده‌بیت له‌وه‌ى چۆن ده‌بێت ئه‌م ته‌عریبه ئاوا به‌رده‌وام بێت، له‌كاتێكدا بێ خۆماندووكردنێكى زۆر و ته‌نیا به جێبه‌جێكردنى چه‌ند ئه‌ركێكى ساده‌ى رۆژانه‌ى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ده‌سه‌ڵات له عێراق كه هه‌موویان به ده‌ستى كورده‌وه‌ن، ده‌توانرێت كۆتایى به تەعریب بهێنرێت، به‌ڵام كه ئه‌وه ناكرێت و ته‌عریبه‌كه به‌رده‌وامه. ده‌بێ بۆ شتى دیکەی پشتى ئه‌و بێده‌نگییه بگه‌ڕێین. كه ئه‌وه ئامانجى ئه‌م وتاره نییه.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه‌ڕوو ته‌نیا بۆ روونكردنه‌وه‌ى واقیعه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ هاندانى خه‌ڵكه بۆ پرسیاركردن له‌و بێده‌نگییه. با سه‌ره‌تا بزانین ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له‌م سێ ساڵه‌دا بوونه‌ته‌وه ئامرازى داگیركاریى و درێژه‌دان به پرۆسه‌ى ته‌عریب كێن؟ چۆن دێن؟ چی‌یان كردووه به پاساوی هاتنیان؟ له به‌رانبه‌ردا كورد چۆن ده‌توانێ نه‌هێڵێت ئه‌م زوڵمه به‌رده‌وام؟
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له‌م قۆناخه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب به‌كارده‌برێنه‌وه، هەر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى پێشترن كه سه‌دامیش جارێكى دیکە كردبوونى به ئامرازى داگیركاریى، دواى رووخانى سه‌دام له چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌و به رێكارى ده‌ستووریى و یاسایى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان. كه‌واتە ئێستا هاتنه‌وه‌یان بۆ كه‌ركووك راسته‌وخۆ ده‌چێته چوارچێوه‌ى شكاندنى ده‌ستووره‌وه، ئایا پێشێلكردنى ده‌ستوور و پێچه‌وانه كاركردنى ده‌ستوور سزای یاسایى نییه؟، ئه‌ى بۆ كورد داواناكات ده‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه سزابدرێن كه دێنه‌وه سه‌ر ماڵى كورد؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ى له عێراق ده‌توانێ ده‌ستوور بپارێزێت به‌ده‌ستى عه‌ره‌به‌وه بوایە و عه‌قڵیه‌تێكى ته‌عریبچى به‌ڕێوه‌ى ببردبا، بیانوو هه‌بوو به‌وه‌ى بگوترێت ده‌سه‌ڵات له عێراق گۆڕاوه، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تى حوكمڕانى نه‌گۆڕاوه‌و درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ستراتیجى رابردوون. به‌ڵام ئه‌و پێگه ده‌ستوورییه به جوهدى زۆرى كورد خۆی و دۆسته‌كانى وه‌ك جۆرێك له دڵنیایى بۆ كورد كه له داهاتووى عێراقدا هاوشێوه‌ى رابردوو ناچه‌وسێندرێنه‌وه، دراوه به كورد. ئێستا ئه‌و پۆسته لاى كورد خۆیه‌تى و ده‌توانێ وه‌ك ئه‌ركێكى ده‌وڵه‌تى و له چوارچێوه‌ى پاراستنى ده‌ستووردا، خاڵى كۆتایى بۆ ته‌عریب دابنێت.
پاساوى هاتنه‌كه‌یان یاخود هێنانه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌مانه كاتى خۆى سه‌دام گرێبه‌ستى زه‌ویوزارى كشتو‌كاڵى بۆ كردوون و به بیانووى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه دێنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزارى كورد. له كاتێكدا بۆ ئه‌مه‌ش كورد دوو رێگاى دیکەی هه‌یه بۆ راگرتنى ئه‌م زۆردراییه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه دواى كه‌وتنى سه‌دام هه‌موو بڕیاره‌كانى (مجلس قیاده سه‌وره)، هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و قه‌ده‌خه‌یه كاریان پێبكرێت. واتە ئه‌وانه‌ى درێژه به ته‌عریب ده‌ده‌ن درێژه به حوكم و رێساكانى (مجلس قیاده سه‌وره) ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش رێكاری یاسایى و سزاى بۆ دانراوه. رێگه‌ى دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى داد به‌ده‌ستى كورده‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌م پرسه‌ش په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تى داده‌وه و رێكاری ده‌ستووریى و یاسایى دیاریكراوه بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكى موڵكدارێتى. واتە ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویوزارانه به گرێبه‌ستى به‌عس درابێته عه‌ره‌ب، ئه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تاپۆشكرابێته سه‌ر عه‌ره‌به‌كان، ئه‌وه هه‌ر رێكارى یاسایى و ده‌ستووریى دیاریكراوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و وه‌زاره‌تى داد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش به ده‌ستى كورده‌وه‌یه.
ئه‌وه‌شى بووه‌ته ئامراز بۆ ئه‌م قۆناخه‌ى ته‌عریب، راكان جبوورى، پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركووكه، داموده‌زگاى ئه‌منى و سه‌ربازى و حكومه‌تى كه‌ركووكى خستووەته خزمه‌تى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه كه دێن و زه‌ویوزارى كورد داگیرده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كورد له گونده‌كانیان رابگوێزنه‌وه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كێشه و گیروگرفت و له‌مپه‌رانه‌ى په‌یوه‌ست به ململانێ و ناكۆكى نێوان پارتى و یه‌كێتى و به‌تایبه‌ت پارتى رێگربوو له‌وه‌ى پارێزگارێك له یه‌كێتیى دابنرێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه، یه‌كێتیى له پارتى بێمنه‌ت بووه و ئه‌و گرفته له‌به‌رده‌م یه‌كێتى نه‌ماوه. ئێستا دانانى پارێزگار له رێگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماره‌وه به ئاسانى داده‌مه‌زرێندرێت، ئه‌گه‌ر پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار كێشه‌ى هه‌بووبێت، ئێستا ئه‌و گرفته‌ش نه‌ماوه. سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار وه‌ك (كوڕوباوك) وان. كه‌واتا یه‌كێتی ئه‌و گرفته‌شى له‌پێش نه‌ماوه، ئه‌ى هۆكار چییه كه پارێزگارێك دانانرێت له‌جیاتى ئه‌و ته‌عریبچییه، تاوەکو هیچ نه‌بێت دام و ده‌زگاى كه‌ركووك نه‌خرێته خزمه‌تى ته‌عریبه‌وه؟
پرسیار ئه‌وه‌یه كه كورد بتوانێ پارێزگار بۆ كه‌ركووك دابنێت و پارێزگاریش بتوانێ یان لانى كه‌م رێگه نه‌دات ته‌عریب به‌رده‌وام بێت. كورد وه‌زارەتی دادى له ده‌ست بێت و كێشه‌ى گرێبه‌ستى كشتو‌كاڵى و كێشه‌ى موڵكدارێتى لاى وه‌زیرى داد بێ و وه‌زیریش كورد بێت. كه سه‌رۆككۆمار بتوانێ بۆ پارێزگارى له ده‌ستور رێگه له ته‌عریب بگرێت و سه‌رۆككۆماریش كورد بێ. ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێكى وادا ته‌عریب به‌رده‌وام بێ، من هیچى دیکەم نییه بۆ گوتن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق