دوو یاسای کورت، فیعلی لازم وموتەعەدی.

ليست هناك تعليقات

كمال ئەمین گوڵپی
-
لەبنەمای سەرەکی هەر زمانێکدا بکۆڵیتەوە دەبینی کۆمەڵە وشەیەک هەن بۆ ئەوەی لە ڕستەدا لەکاتی ئاخاوتن یان نووسیندا بەکاریان بێنی هەندێجار پێویستت بە هاوکارهەیە بۆ ئەوەی ئەو وشە لەگەڵ وشەکانی تری هاوکاری لەڕستەدا بەکاریان بهێنی جا هەندێجار وشەهاوکارەکان پێکهاتی سەرەکین وهەندێجاریش زیادەو جوانکاری رستەن. لێرەدا تەنها مەبەستم بنەما ڕێزمانییەکەی زمانی عەرەبییە بۆیە لەناو زمانی عەرەبیدا رستە دووجۆرە یان رستەی ئیسمییە یان فیعلییە بەسادەیی رستەی ئیسمی ئەوەیە رستەکە بە ئیسم دەست پێبکات و رستەی فیعلیش بە فیعل دەست پێبکات، لەرستەی فیعلیدا دوجۆر فیعلت دێنە بەردەستت هەیانە بۆ تەواوکردنی مانای رستەکە پێویستت بە فیعل و فاعیل مەفعول دەبێت کە ئەم جۆرە فیعلە فیعلی موتەعەدییە و هەشیانە تەنها بە فیعل و فاعیل ماناکەی تەواو دەبێت ئەمەش فیعلی لازمە، جا بۆ ئەوەی فیعلی لازم لە موتەعەدی جیابکەیتەوە ئەم دوو خاڵەت بۆ ڕۆشندەکەمەوە.

موتەعەدی: فعل+فاعل+ مفعول

لازم: فعل+فاعل.

خاڵی یەکەم: ئەم پیتانە وەک یەدەگ لەم باسەدا وەربگرە(هـ، ی، ک) ئەم پیتانە لەزمانی عەرەبیدا سێ زەمیرن واتە جێناون(هـ) بۆ غائیب،(ی) بۆکەسی قسەکەر(ک) بۆ کەسی قسەلەگەڵ کراو بکاردێن، جا هەرکاتێک ئەم سێ پیتە بوون بە مەفعول ئەوە فیعلەکە موتەعەدییە، هەرفیعلێکیش ئەم سێ زەمیرەی پێوە نەلکا ئەوە فیعلەکە لازمە. وەک(رسم، جلس، أكرم، نام ...الخ) (رسمه رسمك رسمني ) یان (اکرمە، اکرمک، اکرمنی)ئەمانە فیعلی موتەعەدین. نموونە بۆ لازم وەک(جلس، نام) ناکرێت بڵێت (جلسە، جلسک) یان(نامە، نامک، نامنی).

خاڵی دووەم:

هەرفیعلێک بەسەر غەیری فاعیلدا کەوت ئەوە موتەعەدییە وەک (اکرم، ضرب) ڕێزی ئەوی گرت، بەڵام هەر فیعلێک بەسەر فاعلەکەدا شکایەوە ئەوە لازمە، وەک (نام، شرب، جلس)

ئەمەدوو ڕێگەی ئاسان باسەکە لەمەزیاتر وەردەگرێت دەکرێت لەسەری زیاتر بخوێندرێتەوە، ئەگەر ڕێگەیەکی تر لەبەکارهێنانی وەشە بەکارهێنراوەکان بگریتەبەر دەگونجێت لەم یاسای بەدەریان بکەی تۆش ئازادی بەڵام بەشێوەیەکی سادەو ئاسان ئەم دوو ڕێگەی بەردەستن بۆ ئەوەی بەجوانی رستەکان بناسیتەوە.

خوای گەورە دەفەرمووێت:[انا ارسلناك بالحق] بۆفیعلی موتەعەدی یان دەفەرمووێت[ وفار التنور]. بۆ فیعلی لازم.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif