جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا لە ئۆتاوای پایتەخت پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی ئاراستەی سەرجەم مۆسڵمانان کرد .
ئاوێنه: پەیامی سەرۆك وەزیران بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
ئۆتاوا، ئۆنتاریو
دەقی پەیامی سەرۆك وەزیران ؛
ئەم ئێوارەیە دوای خۆرئاوا بوون تەواوی موسڵمانی کەنەدا و جیهان ئاهەنگی کۆتایی مانگی ڕەمەزان مانگی ڕۆژو و نوێژکردن دەگێڕن.
جەژنی قوربان گرنگترین کەرنەڤاڵی ئیسلامە ، لەم کاتەدا موسڵمانان ستایش و هاوسۆزی خۆیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی دەردەبڕن . موسڵمانان سەرلەبەیانی رۆژی جەژن نوێژی تایبەتی جەژن ئەنجام دەدەن و خۆشەویستی و لێبوردەیی خۆیان بۆ یەکتر نیشان دەدەن .
ترودۆ لە بەشێکی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند " ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا و پابەندبوون بە ڕێنمایی خۆپارێزی تەندرووستی ، جەژن و ئاهەنگێڕانی ئەم ساڵی موسڵمانان جیاواز دەبێت ، موسڵمانانی کەنەدا بە درێژایی مانگی ڕەمەزان لە ماڵەکانی خۆیان مانەوە و نوێژ و تاعەتی خۆیان بەڕێوەدەبرد . لە مانگی ڕەمەزاندا وێڕای پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کورۆنا ، بەردەوام کۆمەك و هاوکاریان گەیاندە خەلکانیك کە پێویستییان بە کۆمەك ویارمەتی بووە . بۆیە بە هاوکاری هەمووان ئەم رۆژگارە ناخۆشەش لەوڵاتەکەمان تێدەپەڕێنین .
کەواتە جەژنی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەلێکە بۆ ئاشنابوون کە موسڵمانانی کەنەدا لە دوو بواری تەندرووستی و ئاینیی کاری جوان پێشکەش وڵاتەکەیان دەکەن ، بەجۆرێك جەژنی پێکەوەژیانی هەمەڕەنگ جوانتر دەکات .
بەناوی خۆم و سۆفیای هاوسەرم هاوبەشی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبین.
جەژنتان پیرۆز
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق