سەرۆكی هەرێم: هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەلی لوبنان دەبێت

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیرووت دەردەبڕێت و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێی قوربانییەکانی تەقینەوەکە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە، زیاتر لە سێ هەزار کەس لە تەقینەوەکانی بەیرووتدا برینداربوون و زیاتر لە 50 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە تەقینەوەکاندا نزار نەجاریان، سکرتێری گشتیی حیزبی کەتائیبی لوبنان دوای برینداربوونی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

میشێل عۆن، سەرۆککۆماری لوبنان داوایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی باڵای بەرگری بەڕێوەبچێت. رێنماییشی دایە سەرجەم هێزە چەکدارەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە و هێزەکانیان لە گەڕەکە وێرانبووەکان بگەڕێن بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش.

هەروەها سەرۆکی لوبنان داوایکرد فریاگوزاریی بەپەلە پێشکەشی برینداران بکرێت و شوێن بۆ ئەو خێزانانەن دابینبکرێت، کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە زیانیان پێگەیشتووە .

هاوکات حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان رۆژی چوارشەممە 5ی ئابی 2020ی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بیرمان لەگەڵ لوبنانە و نزامان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی بەیرووتە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی قوربانییەکان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی لوبناندایە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif