راوێژكارێكی به‌رهه‌م ساڵح: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاری كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌رێم رێككه‌وتنی گشتگیر ئه‌نجامبده‌ن

ليست هناك تعليقات


حه‌سه‌ن جیهاد راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ ماوه‌كانی رابردودا، به‌و ئاراسته‌یه‌ كاری كردووه‌ گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆتایی".

حه‌سه‌ن جیهاد له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه‌فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار چه‌ندینجار جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت دۆسیه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف گفتوگۆیان له‌وباره‌وه‌ بكرێت و سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم به‌پێی ده‌ستور و یاسا چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌تیش كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت چاودێری ناوه‌ند له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنورییه‌كان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه‌ و تا ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌ردوولا ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌ گفتوگۆكردن به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ده‌ڵێت "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پاڵپشتی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات په‌له‌ بكات له‌ په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان".

حه‌سه‌ن جیهاد وتیشی "حكومه‌ت ئه‌وه‌ی دوپاتكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكردوه‌، توانای هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدات، به‌هه‌موو هێزێك پاڵپشتی له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌دات پێداویستییه‌كانی كۆمیسیۆنه‌كه‌ دابینبكات".

راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ داواكاریی یه‌ك لایه‌ن یان لایه‌نێكی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌ به‌ تایبه‌تیش كه‌ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له‌ زیاتر له‌ بۆنه‌یه‌كدا به‌ تایبه‌تیش له‌ گۆتاره‌كانی هه‌ینییدا داوای كردووه‌ گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش داوایان كردووه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت، له‌وه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ له‌ میانی ئه‌م قۆناغه‌دا، كارده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌".




وتیشی:"هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رابردودا، جه‌ختیانكردبوویه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سندبكات بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ په‌سند بكرێت تا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه‌، ئه‌نجامبدرێت، جگه‌له‌وه‌ش به‌ پێویستیان زانیوه‌ كێشه‌كانی دادگای فیدراڵی چاره‌سه‌ربكرێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif