ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد پڕگفتوگۆترین بابه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆیه، له‌ناو ئه‌و گفتوگۆیانه‌شدا دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه گرفتی گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌ستپێكی گفتوگۆكان بۆ ساته پڕ له هه‌ستیاره‌كانی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم و 16ئۆكتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌م ڕیككه‌وتنه نوێیه‌دا به‌یه‌ك خاڵیش باس له كه‌ركووك ناكرێت، بۆچی كه‌ركووك خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌وه، له كاتێكدا كه‌ركووك سومبولی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه؟
پارچه‌یه‌ك له‌دڵ پارچه‌یه‌ك له قودس:
له ڕووی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌خشه‌ی جوگرافییه‌وه كه‌ركووك پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوی كوردستانه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسی و ململانێ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆییه‌كانه‌وه خه‌ریكه گومان بخرێته سه‌ر ئه‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره، كه‌ركووك له به‌هاری 1991و له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا ئازادكرا، به‌ڵام نه‌توانرا پێشمه‌رگه‌ی تێدا بمێنێته‌وه، به‌ناچاریی تا 2003 ناوه‌ندی شاره‌كه و به‌شی هه‌ره زۆری پارێزگاكه له‌ژێر ده‌ستی حیزبی به‌عسدا بوو، به‌ڵام له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق جارێكی دیكه كه‌وته‌وه ده‌ست ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دیدگای لێڵ:
هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌ر نه‌بوونی دیدگای نه‌ته‌وه‌یی به دوو دیدگای جیاواز مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ شاره‌كه كردوو، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌دا دوو ئیداره‌یی كاڵبووبێته‌وه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆیی نه‌وه‌ده‌كان هاته ئاراوه، ئه‌وا له كه‌ركووك زۆربه زه‌قی جارێكی دیكه ده‌رده‌كه‌وته‌وه، دوو حكومه‌تی ته‌واو جیاوزو ته‌نانه‌ت سێ ئاسایش كاری تێداده‌كرد، هه‌ر حیزبه‌و ئاسایشی خۆی و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاسیشێكی سه‌ر به (حكومه‌ت!)، ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به ڕووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ركووكدا بكه‌ین بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، هه‌ردوو حیزبی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده له خه‌می خۆیان و گیرفانی به‌رپرس و حیزبه‌كه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی نه‌وتی پارێزگاكه‌دا بوون ئه‌وه‌نده له خه‌می نه‌ته‌وه‌یی و سه‌لماندنی دروشمی (قودس و دڵ)ه‌كه‌ی كه‌ركووكدا نه‌بوون. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام نیگه‌رانی زۆریان هاتووه‌ته سه‌ر.
یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده له خه‌می كێبه‌ركێی یه‌كدا بوون بێئاگابوون له‌و هه‌موو پرۆژه هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌دا بۆ كه‌ركووك داده‌ڕێژرا و چی ده‌گوزه‌را، نیگه‌رانی خه‌ڵكه كورده‌كه‌ی كه‌ركووك كه زۆرینه بوون ئه‌وه‌نده ڕووی له زیادبوون كرد، كه پییان وابوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر له ئیداره‌ی سه‌رده‌می پێشوو خراپتره، هه‌ر بۆیه له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و ڕاستییه‌یان دركاندووه‌و له نێو سۆشیاڵ میدیاشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
قوربانی ململانێ:
دۆخی حیزبی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كی كوردستان –پارتی و یه‌كێتی – درێژه‌ی كێشا و تا له ئه‌نجامی ڕیفراندۆمهكهدا كێشه‌ی گه‌وره‌تر له نێوانیانیاندا دروست بوو، دواجار له 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا به كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ڕێژه‌ی 51% خاكی باشووری كوردستان كه‌وته‌وه ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند، كه‌ركووك له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان دهرهاتهوه گه‌رچی به خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه به‌رگریی لێكراوه كه داعش نه‌چێته ئه‌و شاره‌وه، ئیتر ئه‌م بابه‌ته‌ش كرایه‌وه ماده‌یه‌كی تری ڕاگه‌یاندن و ململانێی حیزبی و سیاسی و درزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ی گه‌وره‌تر كرد‌و كوردی باشووری كوردستانیشی له‌به‌رچاوی كوردانی دیكه‌ش خست.
هه‌رچۆنێك بێت، زیانه‌كانی له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك هێنده زۆرن كه له‌ژماره نایه‌ن، گه‌رچی لێكدانه‌وه حیزبییه‌كان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به جۆرێكی دیكه‌یه، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و كاری حیزبییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردایه ئه‌وا به‌شێكی زۆری تواناكانیان له ده‌ست ده‌دا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌راوردیان ده‌كرده‌وه به 31 ئاب 1996 كه هێزه‌كانی پارتی له كاتی شه‌ڕی ناوخۆی نێوانیاندا هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان هێنایه سه‌ر پایته‌خت و په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردوولا پێیان وایه بۆ لێدان له یه‌كتریی ئاساییه ده‌ست بۆ هه‌موو بژارده‌یه‌ك ببرێت، با ئه‌و بژارده‌یه دوژمنه‌كه‌ش بێت، خستن و پشتی یه‌كتری شكاندن ئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن هه‌ردولایان گه‌وره‌بوون كه به‌رچاوی هه‌مووانی گرتبوو، تا بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان وه‌بیر نه‌یه‌ته‌وه، بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێستانه چ زیانێكی گه‌وره له دۆخه‌كه ده‌ده‌ن كه به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌و برینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ساڕێژناكاتهوه. ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیه‌كان ئه‌وه‌نده زۆربوون له ئیداره‌ی كوردی له ماوه‌ی 2003 تا 2017 كه مه‌گه‌ر هه‌ر كه‌ركووكیه‌كان خۆیان بتوانن له‌و باره‌یه‌وه لێدوان بده‌ن و ورده‌كارییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو.
زمانی دایك و مووچه:
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بۆكهركووكیهكانی كردبوو، كردنه‌وه‌ی خوێندنی كوردیی بوو له‌و شاره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی گه‌وره بۆ نه‌وه‌كانی كه‌ركووك دروست ببێت و ئه‌وان فێری سه‌ره‌تاكانی زمانی كوردیی بكه‌ن و ده‌ربازیان ببێت له وشه‌و پیتی عه‌ره‌بی كه چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراقی وه‌ك پرۆژه‌ی ته‌عریب به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌یده‌هێشت منداڵان به زمانی دایكیان بخوێنن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌روه‌رده‌ی خسته كار، كتێب و پرۆگرامی هه‌رێمی كوردستانی گواسته‌وه، كه تا ئێستا زیاتر لە 8 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرراژەکانیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و مووچەکانیشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین كراوه‌و ئەوانیش هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان هەبووه.
گه‌رچی له‌به‌ر بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كورددستان ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له 2014 ه‌وه تا ئێستا خراپه‌و واش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات، به‌ڵام له كه‌ركووك كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر خوێندنی كوردیی خراپتر ده‌شكێته‌وه، چوون شكستی ئه‌و بواره واته گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ندین هه‌نگاوی پێشوو.
كه‌ركووكیه‌كان بۆ نیگه‌رانن؟
گه‌رچی نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركووك له هه‌موو بواره‌كانه‌وه له ئیداره‌ی كوردیی زیادی كردبێت وه‌ك بابه‌تێكی ناوخۆیی سه‌یر ده‌كرا، تا ئه‌و كاته‌ی كه هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و كه‌ركووكیه‌كان به تایبه‌تی په‌نا بۆ ئه‌وه ببه‌ن كه بیانه‌وێت ڕاژه‌ی خزمه‌تیان بگوازنه‌وه بۆسه‌ر میلاكی حكومه‌تی ناوه‌ند و به‌ئاشكرا حاشا له ئیداره‌ی كوردی بكه‌ن، ئەمڕۆش 18ئاب2020 له ئاماژه‌یه‌كی نوێی مه‌ترسداردا ژمارەیەک لە مامۆستا‌و فەرمانبەرانی سەر بە خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەوانەی راژەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک و داوای گواستنەوەی راژەکانیان بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق كردووه، چوون جگه له دوا كه‌وتنی مووچه‌كانیان كه‌س به قوربانیه‌كان و كاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وان نازانێت، جگه له‌وه‌ش هاوڕێكانی تریان له په‌روه‌رده‌كانی دیكه نه‌ك هه‌ر مووچه‌كانیان دوا ناكه‌وێت به‌ڵكو سوپاس و پێ‌زانین و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان بۆ ده‌كرێت و سوود مه‌ند ده‌بن له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه‌ی كه بۆ مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق هه‌یه، له‌ڕووی یاساییشه‌وه كه‌ركووك سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌نده نه‌ك هه‌رێمی كوردستان..
ته‌عریبێكی تر:
به پێی ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان و لێدوانی به‌رپرسانی هه‌رێم لەدواى ڕووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە، کورد لە 60%ى پۆستە ئەمنیى و ئیدارییەکانى لە کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان لە دەستداوە، بەرپرسانى عەرەب و تورکمانیش لەهەوڵەکانیان بەردەوامن و لەبەغداوه چەندین پۆستى ئیدارى و ئەمنیان لەدەستى کورد دەرهێناوە و، له‌شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌ب و توركمان دانراون، به‌شێك له چاودێران ئه‌و كارانه ده‌خه‌نه ڕیزیی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌ی كه بۆ ته‌عریبێكی دیكه‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تری كوردستان گیراوه‌ته‌به‌رو هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رقاڵی كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیه‌تی و ناشتوانێت پاره‌ی مووچه خۆره‌كانی دابین بكات.
له‌سایه‌ی مسته‌فا كازمیدا:
هه‌ربۆیه دوای تێگه‌شتن له ڕه‌وشی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و چۆنیه‌تی كاره‌كان له چه‌ند رۆژی دوای ڕیفراندۆم و روداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، ئاڕاسته‌ی قسه‌كردنی هه‌ردوو حیزبی باڵا ده‌ست به‌ره‌و به‌غداد و ڕیكه‌وتن بووه له گه‌ڵ ناوه‌ند، دوای ده‌ست به‌كاربوونی مسته‌فا كازمیش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ لهناوهڕستی ئه‌مساڵه‌وه، گفتوگۆی ئاشكرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ئاشكرا ده‌ستی پێكردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدی هه‌رێم چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدادی كردووه، له‌یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی ڕێكهیوتنهكهشدا جگه له ناردنی پاسه‌وانی سنوور بۆ نێوان هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان، له خاڵێكی ڕێكهوتنهكاندا هاتووه ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی 50%ی داهاتی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به چاودێریی لیژنه‌یه‌كی دارایی له‌ناوه‌نده‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌غداد بڕی 320 ملیار دینار بنێریت، ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت كه ڕیكه‌وتنه‌كه تا ئه‌و كاته‌یه كه بوودجه‌ی ساڵی 2021 په‌سه‌ند ده‌كرێت، چوون له‌و بودجه‌یه‌دا ده‌بێت داهات و خه‌رجیه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، بۆیه هێشتا نازانرێت به كوێ ده‌گات، ئایا كۆی داهاتی هه‌رێم ڕاده‌ست ده‌كرێت و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت ڕێژه‌یه‌ك پاره‌ی بۆ دیاریی ده‌كات یان به‌چ جۆرێكی دیكه ڕێدهكهونهوه.
گڵۆڵهكه:
هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمی كوردستان – به‌م پێیه بڕوات- كاره‌كانی ڕووی له سه‌ره‌و خواره‌و زۆرێكیش له شاره‌زایان و چاودێران پێیان وایه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی نوێیه كه حكومه‌تی ناوه‌ند له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یگرێته به‌رو بۆ له‌قاڵبدان و بچووككردنهوهیهتی، له هه‌مان كاتیش‌دا سیاسه‌ته‌مه‌دارانی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت به‌شێك له نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غداد پێیان وایه ئه‌و كارانه ده‌ستوورین و هه‌موویان به پێی ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه كورد پشكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له نوسینه‌وه‌یدا و ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بێت، هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ناوهندو هه‌رێمیش .
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌وانی ، کورد نزیكه‌ی سه‌د پۆستى ئەمنى و ئیدارى لەدەستداوە، مەترسی لەدەستدانى ئەو پۆستانەش دەکرێت کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتى كه‌سانی كورده، له‌ده‌ستدانی ئه‌و پۆستانه‌و دانانی كه‌سانی تر له جێگه‌یان ئاماژه‌ی ترسناكه بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه كورد ببێته‌وه ژێرده‌سته، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی كورد –ڕاستتر هه‌ردوو حیزب- نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌نده خۆیان بگرن، یان بچنه ناو خه‌ڵكه‌وه كه‌ئاوات به ڕۆشتنیان نه‌خوازرێت.
كوردیان نیگه‌ران كرد:
هه‌رچۆنێك بێت له شكستی ئیداره‌دانی كه‌ركووك دا جگه له‌وه‌ی حیزبه باڵاده‌سته‌كان زیانی گهوروهیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هه‌ست و سۆزی ملیۆنه‌ها كورد‌و هه‌موو دانیشتوانی كه‌ركووك به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌وان له پێناوی مه‌رامی حیزبی خۆیاندا كردنیانه قوربانی، كه‌ی هه‌لێكی تری له‌و شێوه‌یه هه‌ڵده‌كه‌وێته‌وه كه كه‌ركووك بێته‌وه ده‌ست ئیداره‌ی هه‌رێم پرسیارێكی پڕ سه‌رئێشه‌یه‌و له‌وانه‌یه هه‌ر ڕووش نه‌دات، كه‌س نازانێت؟
ڕاپۆرتی
پەیسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق