رۆژی 11/ی ئابی 2020 یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریان ئه‌نجامدا. وادیاره ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش هێشتا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه كه تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندیی سیاسیی هه‌ردوولا هاتبێته ئاراوه. كه به‌داخه‌وه ئه‌و متمانه سیاسییه به موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌لپه‌رستی له‌ده‌ست درا.
جگه له‌وه‌ی رگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ڵه‌ی رێزمانیی جۆراوجۆری تیایه. ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی له‌دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولا و پروپاگهندهكانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له ساڵی رابوردووه‌وه كه به دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی ناكۆكییه‌كانیان قووڵدهكرد:
- ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ... هه‌ر له كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێوه بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زیی ئیداری تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی حكومه‌ت، گوایه یه‌كێتی چیكه به سیاسه‌تی پێش چواره‌مین كۆنگره له‌و په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگییه‌ی له‌ته‌ك پارتی رازی نابێت ... تاد.
- ئاراسته‌ی پارتیش ... داكۆكی له حكومه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌رێم و پاراستنی حكومه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له راگه‌یاندنی زبر و گرژ و یه‌كهه‌ڵوێستی له په‌رله‌مان ... تاد.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوێنێ به زۆری بۆچوونه‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسیی داوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسنه‌كراوه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ.
- لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری.
- هاوسه‌نگیی حوكمڕانی.
- توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌وتوون.
- باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه.
- قسه له نه‌وتی به‌قاچاخبراو له ئارادا نه‌بووه ... تاد.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌مه موزایه‌ده و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته مشه‌خۆره‌كان، به‌نده وتومه و ده‌یڵێم: سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی به ئه‌رك ده‌زانم، به‌ڵكو چارهنووسسازیشه. هاوكات، په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بناخه‌ی حوكمڕانیی ئه‌م قۆناخه داده‌نێم. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا گرنگه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوور له روانگه‌ی حوكمڕانیی زۆرینه‌ی پارتی و سیاسه‌تی دووفاقیی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزیسیۆن) پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه؛ له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان. لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا:
یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت.
دووه‌م: له ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگدا ده‌ستووری هه‌میشه دیموكراسی-مه‌ده‌نیی گه‌لپه‌سه‌ند په‌سه‌ند بكرێت.
سێیه‌م: شه‌فافیه‌ت له ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێت.
چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێت و هه‌ر لایه‌ك و كه‌سێك، كۆن و نوێ، گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێت، سامانی حكومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه و دادگایی بكرێن.
پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له زانكۆكاندا به بودجه‌ی ته‌واوه‌وه، به سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات.
شه‌شه‌م: ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت و هێزه چه‌كداره‌كان به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر و به ده‌ستوور یه‌كبخرێنه‌وه؛ به ئاساییشه‌وه.
حه‌وته‌م: ژێرخانی ئابووریی به‌رهه‌می فره‌چه‌شن -پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار- پته‌و بكرێت.
هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێت.
نۆیه‌م: ژنان یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان ئه‌رك و مافیان به كرده‌وه هه‌بێت!
ده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات و شاره‌زا و شایسته‌كان هه‌ڵبژێردرێت.
یانزه‌یه‌م: حكومه‌ته‌كان نیوه‌ی كه‌متریان ته‌كنۆكرات و پسپۆڕ نه‌بن.
دوانزه‌یه‌م: نه‌خوێنده‌وار و ده‌رچووی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی له په‌رله‌ماندا قبوڵ نه‌كرێت.
سیانزه‌یه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كورد و پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی تر، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت.
ئه‌و بنچینانه و ئه‌ركی دیكه‌ش پێویستن و ده‌شبێت بكرێنه پرۆژه‌ی ستراتیژیی هاوچه‌رخ بۆ حوكمڕانیی دیموكراسی-مه‌ده‌نی. ئه‌گینا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م شێوه حوكمڕانییه (حیزبییه) گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستای هه‌رێم [ـی کوردستان] به ئه‌ندازه‌ی ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری زیانی بۆ سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق