ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی له رۆژی 8/8/1988 بڕیاری ژماره (598) ده‌ركردو به‌پێی ئه‌و بڕیاره شەڕی ئێران- عێراق دوای هەشت ساڵ لەدەستپێكردنی وەستا، جەنگی دوو وڵاتی دراوسێ كە ناوچە كوردیەكانی هەردوولا زیانی گەورەیان لێكەوت و ملیۆنان كەسیش بوونە قوربانی.
سەرەتای جەنگەكە
رۆژی 22ی ئەیلولی ساڵی 1980 شەڕی ئێران -عێراق بەهێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شارە ئێرانیە سنوریەكان دەستی پێكرد، لەكاتێكدا هێشتا چەند مانگێك تێپەربووبوو بەسەر هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی لەئێران و رۆیشتنی شای ئەو وڵاتە، شەڕی هەشت ساڵە لەئێران بە بەرگری پیرۆز و لەعێراقیش بە قادسیەی سەدام ناونرا،شەڕی ئێران / عێراق حەوت ساڵ و 10 مانگ و چوار هەفتە و یەك رۆژی خایاند.
هۆكارەكانی جەنگەكە
چەند هۆكارێك كاریگەریان لەسەر هەڵگریسانی جەنگی ئێران- عێراق هەبوو، لەوانەش ناكۆكی نێوان هەردوو وڵات لەسەر سنوری ئاوی لەناو كەنداوی عەرەبی، هەروەها پاشگەزبوونەوەی یه‌كلایه‌نه‌ی عێراق لەرێككەوتنی ساڵی 1975 كە بەرێككەوتنی جەزائیر ناسرابووبه دراوسێیه‌تی باش لە نێوان تاران و بەغداد، به ئاماده بوونی حه‌مه ڕه‌زا شای ئیران و سه‌دام حسینی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و به ناوبژیوانی هاوری یۆمیدین.
بەپێی رێككەوتنەكە لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی ئێران لەشۆرشی كورد لە باشوری كوردستان، عێراق دەستی لەبەشێك لە كەنداوی عەرەبی هەڵگرت، سێ رۆژ پێش دەستپێكردنی جەنگی ئێران- عێراق و لە رۆژی 17/9/1980 سەدام حوسێن تاك لایەنە رێككەوتنەكەی هەڵوەشاندەوە.
هەروەها زیادبوونی خواستی سەربەخۆی و جیابوونەوەی عەرەبەكانی پارێزگای خوزستان لە ئێران، جگە لەوەش لەساڵی 1979 ئینقلاب –شۆڕش- لەئێران ڕوویدا، بەهۆیەوە ئاڵۆزی و پشێوی لەسەرتاسەری وڵات بەرپا بوو ئەوەش وایكرد، سەدام و رژێمەكەی پێیان وابێت دەتوانن ئەنجامی جەنگەكە لەبەرژوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.
زیانەكانی جەنگەكە
ژمارەی سەربازانی عێراقی لە سەرەتای جەنگەكەدا 190 هەزار سەرباز بوو، لەكاتێكدا ئێران خاوەنی 150 هەزار سەرباز بوو، بەشێوەیەكی گشتی جەنگەكە نزیكەی یەك ملیۆن كوژراوی بەدوای خۆیدا هێنا نزیكەی دوو ملیۆن كەسیش لە هەردوو وڵات برینداربوون، و 115 هەزار كەسیش بوونە دیلی جەنگ، و دوو ملیۆن و 400 هەزار كەسیش بەهۆی ئەو شەڕەوە ئاوارەبوون، زیانە مادییەكانی شەڕەكەش بە 400 ملیار دۆلاری ئەمریكی مەزندە دەكرێت، شەڕی ئێران- عێراق بە دووروودرێژترین پێكدادانی سەربازی دادەنرێت لەسەدەی رابردوودا.
كاریگەریی جەنگەكە دوای وەستانی
بەهۆی جەنگی ئێران- عێراقەوە، حكومەتی عێراق كەوتە ژێر باری قەرزێكی زۆرەوە، بۆ دانەوەی قەرزەكانی هەوڵیدا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و هەناردەی نەوت زیاد بكات، بۆ ئەمەش كوەیتی بەوەتۆمەتباركرد كە بۆ دابەزینی نرخی نەوت بڕی هەناردەی زیادكردووە، له هه‌مان كاتدا ماوه‌یه‌ك بوو ولاتی كوه‌یتی به پارێزگای 19 عێراق له قه‌ڵه‌م ده‌داو بەهۆیەوە ساڵی 1990 حكومەتی بەغداد كوەیتی داگیركرد، ئەمەش یەكەم كاریگەری راستەوخۆی جەنگی كەنداوی یەكەم بوو لەسەر جەنگی كەنداوی دووەم و دواتریش لەساڵی 2003 جەنگی كەنداوی سێیەم ڕوویدا كە بەهۆیەوە رژێمەكەی سەدام لەدەسەڵات لابرا، بەڕای چاودێران جەنگی ئێران-عێراق كاریگەریی لەسەر جەنگی دووەم و سێیەمی كەنداو هەبووە.
كۆتایی جەنگەكە
شەڕی ئێران- عێراق تا رۆژی 20ی ئابی ساڵی 1988 بەشێوەیەك لەشێوەكان بەردەوام بوو، دوای هیلاك بوونی هەردوو وڵات و وێرانەی جەنگ، هەردوولایەنی شەڕەكە بڕیاری ژمارە 598ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان قبوڵكرد بۆ وەستانی جەنگ كه له رۆژی 8/8/1988 ده‌رچوو، و لەماوەی چەند هەفتەیەكدا سوپای ئێران ئەو ناوچانەی خاكی عێراقی جێهێشت كە كۆنترۆڵی كردبوون.
پێشتر ئێران بەهەموو شێوەیەك راگرتنی شەڕی رەتدەكردەوە و مەرجی ئەوەی هەبوو كە دەبێت عێراق وەك لایەنی دەستپێشخەری شەرەكە دیاری بكرێت و قەرەبووی ئێران بكاتەوە، بەهۆیەوە بۆماوەیەك وەستانی شەڕ دواكەوت سەرئەنجام لە 8/8/1988 ئێران بەبێ جێبەجێكردنی مەرجەكەی بە راگرتنی شەڕ رازی بوو.
هه‌رچه‌نده عێراق ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕه‌كه بوو له هه‌مان كاتیش‌دا به ده‌سپێشخه‌ری دانوستان و كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه‌ش ده‌هاته ئه‌ژمار، به‌ڵام ئیمام خومه‌ینی ڕێبه‌ری ئێران به وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه ڕازیی نه‌ده‌بوو، سه‌ره‌ڕای زۆری داواكاریی و سه‌ردانی شاندی دانوستانكاران له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ڕازیی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام دواجار و له‌ناكاو ڕایگه‌یاند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی هه‌ردوو وڵات قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كرد كه گوتی: ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ په‌رداخێك ژه‌هریش بێت ده‌یخۆمه‌وه...
كورد لەجەنگی عێراق ئێران‌دا
بەهۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە بەشێكی زۆری ناوچە كوردیەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان وێران بوون، و چەند ناوچەیەكیش مین و ئەڵغامیان تێدا چێندرا كە تا بە ئەمرۆ دەگات ئەو مین و تەقەمەنیانە مەترسین بۆسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
جگە لەوەی لەمیانی جەنگی عێراق ئێران، دوو جار چەكی كیمیایی دژی كورد بەكارهێندرا، جارێكیان لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان و جارێكی تریش لە شاری هەڵبجەی باشوری كوردستان و ناوچه‌ی سێ و سێنان له قه‌ره‌داغ و چه‌ند شوێنی دیكه، جگه له‌وه‌ش په‌یدا بوونی چینێكی زۆری جاش و موسته‌شارو خه‌ڵكی مشه‌خۆر كه له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991یش لێبوردنیان بۆ ده‌ركراو ئێستاش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناوی زۆریان له لیستی تاوانبارانی ئه‌نفال و كوشتنی پێشمه‌رگه‌شدا هه‌یه..
پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق