گەشتە بازرگانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دەستپێدەکەن

ليست هناك تعليقات

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتو گەشتە بازرگانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دەستپێدەکەن و بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردولاش شاندێکی باڵای ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتونەتە ئەبوزەبی.
راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی، نوێنەری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری نەتەوەیی بنیامین نەتانیاهو لە ئیماراتن

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی "کان"ی وڵاتەکەی راگەیاندوە، جارید کۆشنەر راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی، نوێنەری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری نەتەوەیی بنیامین نەتانیاهو ئەندامانی ئەو شاندەن کە بەمەبەستی رێکخستنی پەیوەندییەکان و دەستپێکردنی گەشتە بازرگانییەکان دوێنێ دوشەممە گەیشتونەتە ئیمارات.

13ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیماڕات و ئیسڕائیل بە سەرپەرشتی وڵاتەکەی گەیشتونەتە رێککەوتنێکی مێژویی بۆ ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
ئیسڕائیل بە شێوەیەكی كاتی پڕۆژەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بانكی رۆژئاوا رادەگرێت

بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیسڕائیل بە شێوەیەكی كاتی پڕۆژەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بانكی رۆژئاوا رادەگرێت، ئیماڕات و ئیسڕائیل پلانیان داناوە باڵیۆز و باڵیۆزخانەكانی یەكتری بگۆڕنەوە، بەوەش ئیماڕات دوای میسر و ئوردن دەبێتە سێیەم وڵاتی عەرەبی كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی دەكاتەوە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif