مەلا بەختیار: هەرگیز لە سایەى ئەم حکومەت و حزبانە دادپەوەرى بەدی نایەت

ليست هناك تعليقات


ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە مەترسى گەورە لەسەر کوردستان هەیەو کێشەکانیش بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێت.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتی لە سیمینارێکی تایبەتدا کە کۆمەڵیک کەسایەتی تیایدا بەشدار بوون، لەسەر دۆخی ئێستاو ئەگەری مەترسەکان لەسەر قەوارەو حکومەتی هەرێم رایگەیاند" دۆخی کوردستانی بەدۆخێکی مەترسیدار دەزانم کە لەسەردەمی ئەنفال دا ئومێدێک هەر هەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە مەترسیدارەو ئەو ئومێدەش نەماوە،پێچەوانەی گەشبینی هەندێک لەبەرپرسان کە مەترسی دۆخەکە تێناگەن و لایان وایە راگوزەرەو تێدەپەرێت، بەڵام ئەمە راگوزەر نییەو تێشناپەڕێت، بەپێچەوانەوە گەر فریانەکەوین توشی هەڵدێرانی گەورە ئەبین".

مەلا بەختیار لەسەر دۆخی حکومەت ئاماژەى بەوەکرد، تارادەیەک شکستی حکومەت چووتە ناو وێژدانی خەڵکەوەو خەڵکیش چارەسەرى پینەوپەڕۆی قبوڵ نییە، جەختیشیکردەوە، هەرگیز لە سایەى ئەم بەحیزبانەو حکومەت دادپەروەری بەدی نایەت.

هەر لە قسەکانیدا کە ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتی قسەکان خۆی لێی بەرپرسیارەو قسەو بۆچوونی یەکێتی نییە، لەدوای شیکاری بۆ گۆرانکاریی جیهانی و ئەقلیمی، و نیشاندانی مەترسییەکان، بۆ چاککردنی دۆخەکەش پێشنیاری بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کرد کە کۆنگرەکە جگە لەپارتەکان کەسانی سەربەخۆ و پسپۆر بەشداری پێبکرێت و نەشتەرگەری بۆ دۆخەکە بکەن و لایەنەکانی دەسەڵاتیش ئەوە قبوڵ بکەن.



لەبارەى مادەى ١٤٠ وە مەلا بەختیار ئەوەى خستەڕوو، هەموو عەرەب لەگەڵ گۆڕینى مادەى ١٤٠ و گفتوگۆی گەرم لەسەر ئەو مادەیە کراوە کە بەشێک لەبەرپرسانى باڵاى عێراق پێیان وتووە کە دەستورى عێراق بەپەلە نوسراوە، بۆیە مادەى ١٤٠ یان بەسەردا تێپەڕیووە، دەشڵێت"لەچەندین بەرپرسی عێراقیمان بیستووە کە هەموویان دەڵێن دەبێت مادەى ١٤٠ بگۆڕێت و من پێیموایە هەر دەشیگۆڕن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif