رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەو رێكخراوە تیرۆرستانە دەكەن، كە تەقینەوە لە توركیا ئەنجامدەدەن.
ئەردۆغان گوتی: ھەندێك ھێزی ناوخۆیی ھەن بەپشتیوانی ھێزی دەرەكی پیلان له دژی توركیا دەگێرن.
گوتیشی: خودی یۆنانە پیلان له دژی توركیا دادەڕێژێت و پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان رەفتار دەكات. جەختیشی كردەوە، "باجەكەی دەبێت بدات".
ھەروەھا گوتی: یۆنان بە راگەیاندنی " ھۆشداری نافتێكس" لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، خۆی خستە ناو ئاژوەیەك كە ناتوانێت لێی دەرچێت.
روونیشكردەوە، ئەوەی لە بەرامبەر تورك بوەستێ "دەبێت باجەكەی بدات" چونكە توركیا "بەپێی یاسا و رێسایە نێوەدەوڵەتییەكان" دەجوولێتەوە. جەختیشی كردەوە، توركیا سوورە لە سەر گەیشتن بە ئامانجەكانی.
گوتیشی: توركیا روونە و وەك دەوڵەتانی رۆژئاوا لە پێوەرەكاندا دووڕوو نیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق