وهرگێران : لوقمان حاجى قادر
-
هەینی ڕابردوو، دیوانی شانشینی ئوردونی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەند كە هەفتەی ئایندە لوتكەیەكی سێقۆڵی لە نێوان عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شا عەبدوڵای دووەمی پاشای ئوردون و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرێ دەدرێت.
بەیاننامەكە باسی ئەوەشی كردووە كەئەو لوتكە سێقۆڵییە كە بۆ سێیەمجارە گرێدەدرێت،لە پاڵ پەرەسەندنە هەرێمییەكان، هاریكاری ئابوروی و بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان ئوردون و میسر و عێراق تاوتوێ دەكات.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، یەكەم لوتكەی ئەو كۆبوونەوە سێقۆڵییانە لە مارسی 2019 لە قاهیرە دەستیپێكردووە، دووەمیشیان لە سێبتێمبەری هەمان ساڵ و لە پەراوێزی كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەچووە.
لە لوتكەی دووەمدا، هەرسێك سەرۆك (بەرهەم ساڵح و عەبدولفەتاح سیسی و شا عەبدوڵا)، جەختیان لە پشتیوانی تەواوی خۆیان كردۆتەوە بۆ پرسی فەڵەستین وەك پرسێكی بنەڕەتی لە نیشتمانی عەرەبیدا، ڕاشیانگەیاندووە كە لەسەر بنەمای پێشدەستییە عەرەبییەكان و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، دەبێت فەڵەستینییەكان هەموو مافە شەرعییەكانیان پارێزراوبن، لەوانەش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان كە پایتەختەكەی قودس بێت.
سهرچاوە: پێگهی ئهلهكترۆنی Egypt today
لهم لينكهدا بهردهسته: https://www.egypttoday.com/Article/1/91088/3rd-tripartite-summit-between-Egypt-Jordan-Iraq-to-convene-next
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق