بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پشتیوانییەكانی میسرو ئیسرائیل و فەرەنسا و سعودییە بۆ یۆنان لە هەڵوێستەكانی دژی پلانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان.
بەپێی راپۆرتەكە، دەوڵەتێكی تر بڕیاریدا دەستوەردان بكات لەململانێی نێوان توركیا و یۆنان لە دورگەكانی دەریای ئیجە، كە فەرەنسا دەستوەردانێكی جدی كردووە، بە جۆرێك سەرۆكی فەرەنسا ماكرۆن هێزی سەربازی بۆ هاوكاری یۆنانیەكان رەوانە كردووە.
ئایا هۆكاری پشت ئەم چالاكییەی فەرەنسا چییە؟ بەرزەفڕیەكانی ماكرۆن بۆ پێشەوایەتی، بەهۆی باكگراوندی رۆیشتنی مێركڵەوە، سەرۆكی فەرەنسا خۆی بە پێشەوای یەكێتی ئەوروپا دەزانێت، ئەمەش پێویستی بە خۆسەلماندن هەیە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، دووپاتكردنەوەی پێشەوایەتی بە گەمە كردن لەگەڵ ئەمریكییەكان، بابەتێكی مەترسیدارەو رەنگە دەسەڵات لە دەست بدرێت، بەڵام بەتەواوی دەكرێت راهێنان لەسەر پشیلەكانی توركیا بكرێت.
رەنگە ئەوەش بۆ ئەنقەرە بچێتە سەر رووبەرووی هاوپەیمانی فەرەنسا و یۆنانی بە رێگەیەك لە رێگەكان ببێتەوە، بەڵام سیاسەتی دوژمنكارانەی توركیا دژی هەموون، هەروەك پێشبینی دەكرا بووە مایەی راكێشانی یاریچی تر بۆ نێو ئەو هاوپەیمانییە، ئەوانەی بە هەمان شێوە حەز دەكەن بەشداربن لە خۆپیشاندان لەبەرانبەر كەنارەكانی توركیا.
بەم شێوەیە، یۆنان هاوكاری لە میسر وەردەگرێت، كە سەرۆك عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر وای دەبینێت توركیا دەوڵەتێكی دوژمنەو هەڕەشە لە سیستەمی سیاسی میسر دەكات (ئەویش لە میانی پشتیوانی كردن لە ئیخوان موسلمین).
ئیسرائیلیش، كە لە دەستوەردانەكانی ئەردۆغان لە كاروباری فەلەستین بێزارە هاتووەتە نێو ئەوانەی پشتیوانی یۆنان دەكەن، ئەمەو سەرەرای بەشداری كردنی سعودییە بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ، بەهۆی پشتیوانییەكانی توركیا لە قەتەر، هەروەها ئەو ئیستفزازكردنەی دەزگای ئاسایشی توركیا رێكیخستبوو (كاتێك توركەكا كوژرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچیان لە كونسوڵخانەی سعودییە لە ئەستەمبوڵ تۆمار كردو پاشان دزەیان پێكرد بۆ میدیاكان).
بەم شێوەیە، ئەگەر بێت و ئەم هاوپەیمانییە دژی توركیا مۆركێكی رەسمی وەربگرێت، ئەوا ئەردۆغان خۆی لە دۆخێكی ئێجگار قورسدا دەبینێتەوە، كە نە دەتوانێت سەربكەوێ، نە دەتوانێت كەوتن قبووڵ بكات.
ئێستا توركیا بەدەست دۆخی خراپی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، نرخی گۆڕینەوەی لیرە بە رێژەی ٢٠% لەسەرەتای ساڵەوە دابەزیوە، بۆ سەرەنج راكێشانی خەڵكی بەلای كەمەوە پێویستی بە هەندێ سەركەوتن هەیە لە سیاسەتی دەرەوەدا، و لەم دوایانەشدا ئەم جۆرە بوونی نییە. لەبەرئەوە، ئەدرۆغان دەیەوێ لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێ لە پێناو چارەسەر كردنی سەرجەم ململانێ هەرێمایەتیەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست؛ بە شێوەیەكی ئاشتیانە.
سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
شارپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق