مافیا زەبەلاحەكە: دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراقی

ليست هناك تعليقات

ئاژانسی بلۆمبیرگی ئەمریكی لە بەرواری 16/7/2020 لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی بڵاوكردۆتەوە، تیایدا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە كۆمپانیای ڕۆزنەفت كە لە كوردستاندا وەبەرهێنان دەكات ، لە ساڵی 2017 بڕی 800 ملیۆن دۆلاری قەرزی داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ڕێگەی ستی بانك ( Citibank) لە شاری نیویۆڕك حەواڵەی BankMed كراوە كە بانكێكی لوبنانییە و هی سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووە، دواتریش زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری دیكەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی عێراق كردووە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە نەخراوەتە سەر هەژمارێكی حكومەتی هەریمی كوردستان، بەڵكو خراوەتە سەر هەژماری كۆمپانیای (IMMS) كە هی بزنسمانێكی پاكستانییە بە ناوی موڕتەزا- لاخانی، لاخانی ئەو هەژمارە بەكاردێنی بۆ حەواڵەكردنی داهاتەكانی نەوتی عێراقی بەقاچاخبراوی هەرێمی كوردستان، ئەم بەڵگانەش كاتێك ئاشكرا بوون كە كۆمپانیاكەی لاخانی سكاڵی دژ بە بانقی (BankMed) سەعد حەریری لە یەكێك لە دادگاكانی نیویۆڕك لە 2020 تۆماری كردووە.

كۆمپانیاكەی لاخانی پارەی دزراوی نەوتی هەرێمی كوردستان كە چەند كۆمپانیایەك وەبەرهێنانی تێدا دەكەن وەردەگرێت و حەواڵەی بانقە لوبنانییەكەی دەكات، لەوێشەوە پارەكە حەواڵەی چەند بانقێكی ئەوروپی دەكرێت، ئینجا لە ڕێگەی كردەی سپیكردنەوەی پارەوە حەواڵەی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، تاوەكو ئێستاش قەبارەی ئەو عمولە نەزانراوە كە لە بەرامبەر حەواڵەكردنی ئەو پارانەی نەوتی هەرێمەوە وەرگیراون و بە ناوی كۆمپانیا پاكستانییەكەوە تۆماركراون، بە گوتەی ڕۆژنامەكەش ئەمە هۆكاری تەنگژە بانقییەكەی لوبنانە.

وەزیری دەرامەتە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستانیش لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا جەختی لەوە كردەوە كە لە ساڵی 2017 وە كاریان لەگەڵ كۆمپانیای (IMMS) كردووە، چونكە جێگرەوەیەكی دیكەیان نەبووە كاری لەگەڵدا بكەن و پارەكانی پێ بگێڕنەوە هەرێمی كوردستان . 

بەڵگەنامە بڵاوكراوەكان ئەوە نیشان دەدەن كە (2.8) ملیار دۆلاری داهاتەكانی نەوتی بەقاچاخبراوی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 3 مانگی ساڵی 2019 هاتووتە سەر هەژماری كۆمپانیا پاكستانییەكە ، ناوی ئەو كۆمپانیایانەشی تێدایە كە پارەكانیان حەواڵە كردووە، یەكێك لە بەڵگەنامەكانی بەرواری 8 ی نۆڤەمبەری 2019 ئەوە نیشان دەدات كە چەند گوژمە پارەیەكی جیاجیا بە چەند حەواڵەیەكی جیاجیا ( ملیارێك دۆلار، 250 ملیۆن یۆرۆ، 6 ملۆن دۆلار، 3 ملیۆن دۆلار، 1 ملیۆن دۆلار) لە هەمان ئەو بەروارەدا حەواڵەی یەكێك لە بانقەكانی ئەڵمانیا كراوە، دواتریش لە پڕۆسەیەكی دزی و فرتوفێڵی دارایی ئاشكرادا، حەواڵەی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە. 

لاخانی پەیوەندی پتەوی جۆراوجۆری زۆری هەن كە لە بازرگانیكردنی نەوتی نافەرمیدا یارمەتی دەدەن، لە سەردەمی سەدام حوسێنیشدا یارمەتی یەكێك لە كۆمپانیاكانی داوە بە شێوەیەكی نایاسایی نەوتی عێراق بكڕێت، یارمەتیشی داوە پارە لە سویسراوە حەواڵە بكات، لەم ماوەی پێشووشدا یارمەتیدەر بووە لە بەقاچاخبردنی نەوتی فەنزویلا، یەكێك لەو كەسایەتییانەش كە لاخانی هێناویەتە نێو كۆمپانیاكانی خۆیەوە و خستویەتییەگەڕ (تشارڵز – جوسری) گەورە جەنەڕاڵ سوپای بەریتانییە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ باسی ئەوەشی كردووە كە لاخانی لە ساڵی 2014 وە یارمەتیدەر بووە لە دزینی نەوتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی هەردوو خێزانی بارزانی و تاڵەبانی لە ساڵی 2017 ڕێككەتننامەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستاندا واژۆ كردووە، پێش ئەوەش لاخانی لە ڕێگەی توركیاوە ئەو پارەی داهاتی نەوتی حەواڵە كردووە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەكان كۆمپانیای لاخانی داوای كردنەوەی هەژمارێكی لاوەكی كردووە لە بانقێكی لوبنانی تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكە بڕی 725 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی (وەدائعی جێگیر) لەو بانقەدا داناوە بۆ ئاسانكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی دواتر 6 ملیۆن دۆلاری پێ حەواڵەكراوە، ئەمەش بە هاوكاری بووە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی دیكە هەروەك لە بەڵگەنامەكانی دادگاكەدا باسی لێكراوە.

لە نۆڤەمبەری 2018 كۆمپانیاكە وەدیعەیەكی جێگیری بە بەهای ملیارێك دۆلار بۆ سێ ساڵ بە سوی ساڵانەی 100 ملیۆن دۆلار لە بانقە لوبنانییەكە داناوە، بەو مەرجەی حەواڵەكردنی پارەكان بۆ هەرێم كوردستان بەردەوام بێت.

لە كۆتایی ساڵی 2019 كۆمپانیاكە هەوڵیدا ملیار دۆلارەكە ڕاكێشێت، بەڵام بە هۆی تەنگژە داراییەكەی لوبنانەوە بانقە لوبنانییەكە ئەو داوایەی ڕەتكردەوە، بۆیە كۆمپانیاكەی لاخانی هەژمارەكەی خۆی لەو بانقەدا داخست و داوایەكی لەسەر بانقەكەش تۆمار كرد، لكۆڵینەوەكانی دادگاكەی نیویۆڕك ڕۆڵی لاخانی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرا دەكات، ڕۆڵی چەند كۆمپانیایەكی دیكەش لە بە قاچاخبردنی پارەو پولی عێراقی دەردەخات. 

كۆمپانیاكەی لاخانی ناچار بوو لە نیسانی 2020 دا ئەو كێشەیە لەگەڵ بانقە لوبنانییەكەدا یەكلایی بكاتەوە بێ ئەوەی هیچ وەدیعەیەكی خۆی لەو بانقە بكێشێتەوە، بەڵام هیشتاش چەند پارەوپولێك لە هەژماری كۆمپانیاكەی لاخانیدا لەو بانقەی لوبنانیەدا ماون كە هی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانن لە نۆڤەمبەری 2019 بۆ فبرایەری 2020، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەو بڕە پارەیە بە 250 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەروو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای ئەو تەنگژەیە، هەژمارێكی بۆ داهاتەكانی نەوت لە Citibank لە نیویۆڕك كردۆتەوە.

بەڵگەنامەكان كۆمپانیای ووردبینی جیهانی (دیلویت) ئاماژە بەوە دەكەن كە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2019 بایی 8.43 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، لەو بڕە پارەیەش 5.43 ملیار دۆلاری وەرگرتووە، 3 ملیار دۆلاریش حەواڵەی هەژمارەكانی كۆمپانیاكانی نەوت كراوە، بڕی ئەو پارەی كە لە لوبنان ماوە دەگاتە 318 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لە داهاتی مانگەكانی یەنایەر و فبرایەری 2020 كە هێشتا لە لوبنان دەستیان بەسەردا گیراوە و قەبارەی ئەو پارانەش تا ئێستا شاراوە و نادیارن.

پێشتر وئیام وەهاب- ی وەزیری ژینگەی لوبنانی لە كۆتایی 2019 دا ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە ملیاریك دۆلار لە لایەن خانەوادەی بارزانییە بە قاچاخ براوەتە یەكێك لە بانقەكانی لوبنان، داواشی لە حكومەتی عێراقی كرد سكاڵایەك لەو بارەوە پێشكەش بكات و پارەكان بگەڕێنێتەوە، بەڵام حكومەتەكەی عەبدولمەهدی ئەو كات بێدەنگەی لێكرد.

هەرچی لێكۆڵینەوەكانی ئێستاش ئەمریكاشن كە ڕۆژنامەی The New Republic ئاشكرای كردوون، كردەیەكی گەورەی دزی و ساختەكاری لەخۆ دەگرێت كە كۆمپانیاكانی سەر بە خانەوادەی بارزانی (DGCI و Zozik ) پێی هەستاون كە بە گوێرەی چەند گرێبەستیك سوتەمەنیان بۆ سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین كردووە، لەم دوایانەش دەركەوتووە كە ئەو كۆمپانیانەی سەر بە خانەوادەی بارزانی نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ كڕیوە و بە دوو هێندەی نرخێكی خۆی وەك سوتەمەنی بە سوپای ئەمریكایان فرۆشتۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەرتیلیان داوەتە چەند بەرپرسێكی پنتاگۆن، ڕۆژنامەكە خانەوادەی بارزانی بە گروپێكی كلپتۆكرات (دەسەڵاتدارە دزەكان) وەسف دەكات كە كە لە سایە و سێبەری ئەمریكادا ئەو كارە دەكەن، ئەمەش بە گەوەرتین ئابڕووچوونی پنتاگۆن لە قەڵەم دەدرێت، ڕۆژنامەكە باسی ئەوەشی كردووە كە خانەوادەی بارزانی لە ساڵی 2019 كۆشكێك- یان لە كالیفۆڕنیا بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار كڕیوە، ڕۆژنامەكە بەوەش خانەوادەی بارزانی تۆمەتبار كردووە كە لە ڕێگەی هاوبەشە وەهمییەكانیان و ئەو پارانەی بە قاچاخ بردویاننە دەرەوە ئەو كۆشكەیان كڕیوە.

ڕۆژنامەكە ووتارەكەی خۆی بە قسەكانی قسەكەری دامەزراوەی تەحریر بۆ سیاسەتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێهێناوە سەبارەت بە پشتیوانی ئەمریكا بۆ مافیاكانی هەرێمی كوردستان، قسەكەری ناوبراو دەڵێت: ئەو پرسیارەم لە بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەمریكا كرد و ئەویش گوتی: ئێمە گوێمان لەوە نییە ئەوان دەدزن یان لاقە دەكەن یان دەكوژن یان گەلەكانیان ئەشكەنجە دەدەن، مادام ئەوە دەكەن كە ئێمە ناوە ناوە داوایان لێ دەكەین. 

سەرباری ئەوەی لە ئێستادا ئەو لێكۆلینەوانە بەردەومن، كەچی ئەمریكییەكان لە سەرەتای ئەم مانگەدا مامەڵەیەكی نەوتییان لەگەڵ كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ماوەی 25 ساڵ واژۆ كردووە و دەكرێت تازەش بكرێتەوە، بە گوێرەی مامەڵەكە ئەمریكییەكان دوو پاڵاوگەی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات دادەمەزرێنن كە دەتوانن ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل بەرهەم بێنن.



سه‌رچاوه‌: پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی ئەلحوار ئەلموتەمەدین
نووسین: ڕامی جەواد
وه‌رگێران: لوقمان حاجى قادر

و/شارپرێس
لینكی ئەو دۆسییە و لێكۆڵینەوانە لەمانەی خوارەوەدا بەردەستن: 


#Rami_M_Jawad

#الاقتصاديون_العراقيون

رابط التحقيق الذي اجرته وكالة Bloomberg
Image removed.https://www.bloomberg.com/.../billion-dollar-broker-how...

رابط وثائق محكمة نيويورك العليا
Image removed.https://iapps.courts.state.ny.us/nyscef/DocumentList...

رابط ايرادات النفط المصدرة خلال سنة 2019 عن شركة التدقيق العالمية Deloitte
Image removed.https://gov.krd/.../deloitte.../deloitte-report-2019/...

فيديوا تصريح الوزير اللبناني
Image removed.https://www.youtube.com/watch?v=5MkqqiC5ro8...

روابط تحقيق صحيفة The New Republic
Image removed.https://newrepublic.com/.../iraq-barzani-pentagon-oil...

Image removed.https://newrepublic.com/.../pentagon-still-paying-10...



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif