سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

ليست هناك تعليقات


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٨/٦ لە بەغدا پێشوازیکرد لە دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هەموو لایەک، بەجۆرێک کە زامنی سەربەخۆی و پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکات، ھاوکات ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان، تاوەکو بتوانن ئازادانە مافی دەستووری رەوای خۆیان دەڕبرن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەگرنگی پەلەکردن لە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پشتیوانیکردنی رۆڵی دادگا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری و هاریکاری و هەماهەنگی لە بواری ھەموارکردنەوەی یاسا گرنگەکان کرا، وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتوودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif