چەندین زانیاری هەواڵگری لەسەر بكوژی حەریری ئاشكرا دەكرێت

ليست هناك تعليقات

زانیاریە هەواڵگریەكانی تایبەت بە دۆسیەی كوژرانی ڕەفیق حەریری چەندین نهێنی ئاشكرا دەكەن كەپێشتر ئاشكرا نەكراوە، بەرپرسانی ئەمنی ئێستا و ئەوانی پێشتریش دووپاتی دەكەنەوە، كە سەلیم جەمیل عەیاش، كە بە كوشتنی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبنان تاوانبار كراوە، یەكێك بووە لە چەكدارانی " گروپی بكوژانی تایبەت"، ئەو كەسە بە فەرمانی حزبوڵڵای لوبنانی چوار كردەی دیكەی كوشتنی ئەنجامداوە.

بەرپرسانی ئەمنی لە ئەمریكا و سێ وڵاتی دیكەی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕۆژنامەی " واشتنت پۆست"ی ئەمریكا ئەوە ئاشكرا دەكەن، كە یەكەی 121 تایبەت بووە بە كوشتن، ئەو یەكەیە لە ژێر فەرماندەی باڵای حزبوڵڵادایە، ئەندامانی بە ناسنامەی جیاوازە، دەستیان بە كاری كوشتن كردووە، بەتایبەت دوای تەقینەوەی بۆمبێك لە بەیروت كە لە 14ی شوباتی 2005 ئەنجامدرا و بووە هۆی كوژرانی حەریری و 21 كەسی دیكە.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن" هێشتا گروپەكە كردەوەی خۆی ئەنجامدەدات و چالاكە".

كردەوەكە بە هاوبەشی ئەنجامدراوە:
ئەم زانیاریانە دوای هەفتەیەك لە بڕیاری دادگایەكی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان بوو، كە بۆ ماوەی 11 ساڵ لێكۆڵینەوەی لە تاوانەكە كردوو لە ئەنجامدا عەیاش(تەمەن65) ساڵی تاوانبار كرد بە ئەنجامدانی تاوانەكە، هەرچەندە عەیاش سەر بە حزبوڵڵایە، بەڵام لیژنەكە ڕایانگەیاند" بەڵگەی یەكلاكەرەوەیان لەسەر ئەوە دەست نەكەوتووە" كە فەرماندە شیعیەكان پەیوەندییان بە كوشتنەكەوە هەبێت.
بەڵام بەرپرسانی ئەمنی، ئاماژە بەوە دەكەن كە پەیوەندییەكان كە ئەنجامدراون دووپاتی دەكەنەوە" كە یەكێكەیەكی تایبەت بە كوشتن لە پشت زنجیرە تەقینەوەكان و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانەوە بوون كە فەرماندە سەربازی و سیاسی و ڕۆژنامەنوسانیان بە ئامانج گرتووە، ئەو یەكەیە ماوەی زیاتر لە دەیەیەكە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدات.
سەرچاوەیەكی دیكە ئەوە ئاشكرا دەكات كە، یەكەی 121، یەكەیەكی هاوبەش بووە، كە عەیاش پێش ئەوەی ببێنە فەرماندەی یەكەكە بەشداری لەو یەكەیەدا كردووە

چ پەیوەندییەكی بە حزبوڵڵاوە هەیە؟
لەگەڵ تاوانباركردنی عەیاش لە 18ی ئابدا كە شوێنی دیار نیە، دادگای تایبەت بە لوبنان بێ تاوانی سێ كەسی دیكەی ڕاگەیاند كە نوسینگەكەی لە هۆڵەندایە، سێ كەسەكە كە بێ تاوان دەرچوون بریتین لە : حەسەن حبیب مەرعی، ئەسەد حەسەن صەبرا و حسێن حەسەن عەنیسی.
هەرچەندە دانی بەوەدا ناوە كە لە سوریا و لەلایەن حزبوڵڵاوە هاندراوە كە حەریری و هاوپەیمانە سیاسیەكانی لەكۆڵ بكاتەوە، بەڵام دادگاكە كە نزیكەی یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی لەو كەیسەدا خەرج كردووە، رأِیگەیاند" هیچ بەڵگەیەكی ڕأستەوخۆ" مان لانیە كە تاوانباریان بكەین بە هاندانی كوشتنەكە.
بەڵام بەرپرسانی ئەمنی ئەوە ئاشكرا دەكەن كە حەریری لەسەر دەستی تیمی بكوژان كوژراوە، ئەوان بەبێ وەرگرتنی پرسی فەرماندە باڵاكانی حزبوڵڵا ئەو تاوانەیان كردووە.

هەروەها چەند بەرپرسێكی هەواڵگری ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو یەكەیە چەندین كەسایەتی سیاسی و سەربازی لوبنانیان كوشتوە، هەموو كارەكانیان بە سەرپەرشتی حزبوڵڵابووە.
یەكێك لەو بەرپرسانە دەڵێت:" ئەو یەكەیە تەواو نهێنیە، دەیان كەس تیایدا بەشدارن، تەواو لە شتەكانی دیكە جیان، ڕاستەوخۆ لەلایەن حەسەن نەسروڵڵای ئەمیندای گشتی حزبوڵڵاوە فەرمانیان پێدەكرێت".
زانیاریە هەواڵگرییەكان چوار كەسایەتی دیاری لوبنان ئاشكرا دەكەن، كە یەكەی 121 لە ماوەی ساڵانی 2007 بۆ 2013تیرۆری كردون، ئەوانیش بریتین لە " وسام حسن/ عەمید لە هێزەكانی ناوخۆ و بەرپرسی پاسەوانی حەریری، لیوا فرانسۆ حاج/ پسپۆڕی ئابوری و سیاسی، محمد شەتح/ وەزیری پێشوو" هەموو ئەم كەسانە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تیرۆر كراون.
ئەشرەف ریفی، وەزیری پێشووی دادی لوبنان دووپاتی دەكاتەوە كە:" گروپێك لەناو حزبوڵڵادا هەیە كە بەرپرسن لە كوشتنەكان،لەناویاندا كوشتنی حەریری و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل و چەندین كردەوەی دیكە".
دەشڵێت:" عەیاش یەكێكە لەو بازنەیە".
دوای ئەوەی كە دادگا شكستی هێنا لەوەی ڕاستەوخۆ حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبار بكرێت، ئێستا ترسی ئەوە هەیە، حزبوڵڵا دەست بە كردەوەكانی كوشتن بكاتەوە و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی بكاتە ئامانج كە ناكۆكیان لەگەڵیاندا هەیە، هەروەها لەوەشە كردەوە لە دەرەوەی لوبنانیش ئەنجام بدەن.
دیبلۆماتیك مەگەزین

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif