نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆككۆماری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاردانه‌وه فه‌رمییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی سەبارەت بە دانوستاندنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بڵاوکردەوە، تێیدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه کە د. به‌رهه‌م ساڵح به‌دواداچوونی بۆ ئه‌نجامی دانوستاندنه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردوولا کردووە بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی پێدانی شایسته داراییه‌كان پرسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020 سه‌رۆككۆماری عێراق له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كردەوە، پشتیوانی و چاودێریی به‌رده‌وام ده‌كات لە دانوستاندنه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سەركردنی یاساییانە و دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌م بابه‌ته، زۆربه‌ی به‌ربه‌سته‌كان له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی دواییدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ كۆتاییان پێهێنراوه.
سه‌رۆككۆمار سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە له سه‌رهه‌ڵدانی ئاماژه‌كانی گرژی له راگه‌یێندراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی راستی و واقیعبینانه له‌خۆناگرن و ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاربوو پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هەردوولا بگەنە رێككه‌وتن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه و یاسایی گه‌ڵاڵه بكرایه بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی عێراق، له‌نێویاندا مافه‌كانی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆككۆمار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کە پاڵپشته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی رێگەچاره‌یه‌كی گونجاو كه زامنی گه‌یشتنی بودجه‌ی فیدراڵی و داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانە بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان؛ جه‌ختكردنه‌وه له پشتبه‌ستن به بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و راشكاوێتی و گرتنه‌به‌ری رێكاره دروسته یاساییەکان كه رێگه له هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵی و ده‌ستكارییه‌ک دەگرن.
هاوكات د. به‌رهه‌م ساڵح تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر زامنكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییانی عێراق، له‌نێویشیاندا مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه مافێكی ده‌ستوورییه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتداره په‌یوه‌ندیداره‌كان زامنی ئه‌م مافه بن و نه‌یخه‌نه ژێرباری گره‌وی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی ناڕه‌وا و نایاساییەوە.
سەرۆککۆماری عێراق دووپاتیكرد‌ووه‌تەوە، "كاریگه‌ریی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كان له بابه‌ته‌كانی دارایی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی شایسته داراییه یاساییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی قبووڵكردن نییه. پێویسته ناكۆكییه‌كان نه‌بنه هۆكاری دروستكردنی نه‌هامه‌تیی مه‌ترسیدار بۆسه‌ر بژێویی هاووڵاتیانیی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕین". داوای به‌په‌له‌شی له لایه‌نه‌كان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه سەر مێزی گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتییان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان سیاسی بێت.
به‌رهه‌م ساڵح پێداگیری له‌وه كردووه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی كردووه بۆ گۆشه‌گیركردنی قه‌یرانه‌كه و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باره یاساییه‌كه‌ی خۆی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق