بە گوێرەی پلانێكی تایبەتی حكومەت لەگەل وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و دەستەی وەبەرھێنان، بڕیارە بۆ چەند ساڵی داھاتوو جیا لەو پرۆژانەی یەكەی نیشتەجێ بوون كە بۆ ھاوولاتیانی كەمدەرامەت دروست كراون، چەندین پرۆژەی دیکە دروست بکرێن.
لهمبارهشهوه موخلیس سەلیم موراد، بەڕێوبەری گشتی یاسایی و دارایی له دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان باسی ئەو پلانە دەكات و ئاشكرایدهكات، ئهو پلانه سهرجهم پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه.
هاوكات مهحمود ئیسماعیل، سەرۆكی كۆمەلەی كرێنیشینان دەلێت: لە ھەرێمی كوردستان لە سالی 2004ـهوه تا ئێستا، بە ھەموو پارێزگاكانهوه 90 ھەزار كرێنشین ناویان تۆمار كراوە. ئاماژەی بهوهشدا، چەندین پڕۆژەی تایبەت بە كرێنشینان لە لایەن حكومەت بودجەیان بۆ تەرخان كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەبن.
لە ساڵی 2004ـهوه تا ئێیستا زیاتر لە 171 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون مۆڵهتیان لە دەستەی وەبەرھێنان وەرگرتووه، لە وانەش 22 ههزار و 586 یەكەی تایبەت بووە بە یەكەی سندوق، كە بۆ كەسانی كەمدەرامەت تەرخان كراوە و پلانی حكومەت وایە، بۆ 6 ساڵی داھاتووش نزیكەی 10 ھەزار یەكەی دیكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و كرێنشینان دروست بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق