ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی واژۆکرد بۆ دەستبەکاربوونی عەبدولڕەحمان سدیق، وەکو سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق لە ئەرکی نوێیدا خواست و "ستایشی شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى" کرد.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکە:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
له وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق