لە دەستپێکی ساڵی 1442ـی کۆچی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەو یادە لە موسڵمانان پیرۆز دەکات. هیواش دەخوازێت "ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی، سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهان".
دەقی پەیامی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە ، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم . هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا.
یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ ی ذوالحجة ١٤٤١
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق