جۆزیب بۆرێل، نوێنەری كاروباری دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپادا، ڕۆژی یەكشەممە، رایگەیاند، يەكێتی ئەورووپا نیگەرانە لە "جووڵەی دەریایی" ئەم دواییە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوهڕاستدا.
نوێنەری كاروباری دەرەوەی یهكێتی ئهوروپا گووتی: رەوشەكە خزمەت بە توركیا و یەكێتی ئەوروپا ناكات.
جۆزیب بۆرێل لە راگەیاندنێكدا كە لە پێگەی فەرمی يەكێتییهكهدا بڵاوكراوەتەوە گووتی: نوێترین جووڵەی دەریایی لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستدا، زۆر جێگەی نیگەرانییە و بەشێك نابێت لە دۆزینەوە ھیچ جۆرە چارەسەرییەك.
گووتیشی: "بەپێچەوانەوە دەبێتە ھۆی دوژمنایەتی زیاتر و نەمانی متمانە. دەبێت دیاركردن و دەستنیشانكردنی سنوور بەرێگای گفتووگۆ و دانووستان بێت، نەك بەرێگای رێكاری یەك لایەنە و ئامادەكردنی ھێزی دەریایی پێویسته ململانێیەكان بەپێی یاسای نێودەوڵەتی چارهسهر بكرێن.
روونیشیكردهوه، یەكێتی ئەورووپا پابەندە بە یارمەتیدان بۆ چارەسەركردنی ئەو ناكۆكییانە.
ههروهها گوتی: بەو پێیەی من نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیی ھاوبەشم لە یەكێتی ئەوروپادا، ھەموو ھەوڵێكدەدەم بۆ درووستكردنی ئەم گفتوگۆیە و ئاسانكردنی بەشداریكردن و پێویسته ئهوه روون بێت، كه رێڕەوی ئێستای ئهنقهره خزمەت بە یەكێتی ئەورووپا و بە بەرژەوەندییەكانی توركیا ناكات. ئێمه دەبێت بەیەكەوە كار بكەین بۆ دهستهبهركردنی ئاسایشی دەریای سپیی ناوەڕاست.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق