بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر رێککەوتنێک، دەبێت رەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات.
ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەردوولا ئاماژەیان بە پێشڤەچوونی رەوتی دانوستانەکان کرد، کە بەرھەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستانکارەکانی ھەردوولا بوو.
لە راگەیێندراوەکەدا لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو لەیەکگەیشتنانەش "لەسەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و بڕیاردرا بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان بە ئاراستەی چارەسەریی ھەموو کێشەکان کردەوە.
لە شەش مانگی رابردوودا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش جار سەردانی بەغدای کردووە، هەرچەندە ئەنجامەکان بە ئەرێنی وەسفکراون، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
پێشتر مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندبوو، ئەگەر بزانێت بەغدا نیازی رێککەوتنی هەیە، خۆی بۆ گفتوگۆکردن دەچێتە بەغدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق